مامۆستایان داواده‌كه‌ن له نرخی خانووه‌كان ره‌چاوی بارودۆخی داراییان بكرێت
18 / 5 / 2017
ئه‌مڕۆ (18ی ئایار) سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و نوێنه‌ری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نوێنه‌ری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران رایانگه‌یاند: كه پرۆژه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامبدرێت له رووی نرخ و كوالێتی و شێوازی قیسته‌كان خزمه‌ت به مامۆستایان و كارمه‌ندا بكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ره‌چاوی بارودۆخی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بكات و هه‌روه‌ها چاودێریی به‌رده‌وام و ووردی كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه بێت.
لای خۆیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئه‌م سێ پرۆژه‌یه له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوو و پێش قه‌یرانی دارایی هه‌رێم پێشه‌كشه‌كراون، كه دووانیان تایبه‌تن به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، هه‌ر له‌و كاته‌شدا نرخی بۆ دانراوه، به‌ڵام ئێستا كه فه‌رمانی جێبه‌جێكردنیان ده‌رچووه، ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی دارایی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و نرخی كه‌ره‌سه‌ته و شتومه‌كی بازاڕ كه له ئێستادا زۆر دابه‌زیوه، له‌رێگه‌ی لیژنه‌ی ئه‌ندازیاری پسپۆر جارێكی تر پێداچوونه‌وه به‌و نرخه ده‌كات كه پێشتر دانراوه، بۆیه نرخێك دیاریده‌كرێت كه گران نه‌بێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بێت.
ووتیشی: ئه‌و لیژنانه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار دایده‌نێت بۆ نرخ و قیست و كوالێتی خانووه‌كان، ده‌كرێ نوێنه‌ری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی تێدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازی شه‌فاف خۆیان ئاگایان له وورده‌كاری كاره‌كان بێت. داواشیكرد، بۆ ئه‌وه مه‌به‌سته نوێنه‌ری خۆیان دیاری بكه‌ن كه گوزارشت بێت له هه‌موو مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بكه‌ن.
567 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|