به‌پرسێكی (unhcr): ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه هاوكار بووه بۆ خزمه‌تی ئاواره‌كان
24 / 5 / 2017
ئه‌مرۆ (24ی ئایار) به‌رپرسی نوێی نوسینگه‌ی (unhcr) له سلێمانی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، غیره‌ت ئه‌حمه‌د به‌رپرسی نوسینگه‌ی سلێمانی (unhcr) رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه ده‌ستبه‌كاربووه له كاره‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات هه‌ماهه‌نگی باشی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هه‌بێت ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌نجامدانی كاره‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان له گه‌رمیان بۆ خزمه‌تی ئاواره‌كان.
ووتیشی: جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌وه باسی بكه‌ین به‌پێی راپۆرته‌كانمان ئیداره‌ی گه‌رمیان نمونه‌ی باشتیرین یه‌كه ئیدارییه‌كانه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵیدا بۆیه لێره‌وه سوپاس خۆمان ده‌گه‌یه‌نین بۆ ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا پێشكشتان كردووه.
به‌رپرسی نوسینگه‌ی سلێمانی (unhcr) ئاشكراشیكرد، له ئێستادا ئێمه به‌رنامه و پلانمان زۆره بۆ خزمه‌ت كردنی ئاواره‌كان له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڵام بودجه‌ی رێكخراوه‌كه‌مان ده‌بێته كێشه بۆیه هه‌ندێ له كاره‌كان وه‌ستاون.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: هیوادارین سه‌ركه‌وتوو بیت له‌كاره‌كان ئێمه‌ش له ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری رێكخراوه‌كان بوین بۆ خزمه‌تكردنی ئاواره‌كان له سنوره‌كه‌مان لێره‌شه‌وه جارێكی‌تر دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بن بۆ خزمه‌ت كردن به خێزانه ئاواره‌كان.
323 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|