ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لیژنەی تایبەت بە وەرگرتنی سامپڵی (DNA) لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بەسەردەکاتەوە
بڕوانامەی خولێکی ئیدارەی گەرمیان بەخشرایە دەیان ئەفسەر و پۆلیس ‌

29 / 5 / 2017

ئەمڕۆ (۲۹ی ئایار) لە رێورەسمێکدا لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان، بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و جێگرەکەی، بڕوانامەی دەرچونی خولێکی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسای ئیدارەی گەرمیان کە تایبەت بوو بە لێکۆڵینەوە، بەسەر ژمارەیەک ئەفسەری پۆلیس دابەشکرا.

لە سەرەتای رێورەسمەکەدا، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند: ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان وەک هەمیشە دووپاتیدەکەینەوە، کە ئیشوکارەکانی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان لە سنورە جێگەی سوپاسن چونکە هەمیشە لە هەموو کاتێکدا ماندونەناسانە لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بون و سەروماڵێ هاوڵاتیانیان پاراستوە.

ووتیشی: ئومێد دەکەین پۆلیس و ئەفسەرانی دەرچووی ئەم خولە سودیان لە خولەکە بینیبێت و لە کاروباری رۆژانەیاندا کار بەو زانیارییانە بکەن وەریان گرتووە، ئەوەش لەپێناو ئەنجامدنی کارەکانیان بەباشی.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ووتیشی "لێرەوە سوپاسی کاروباری یاسایی ئیدارەکەمان و راهێنەری خولەکە دەکەین کە لەماوەی رابردوودا ئەرکیان کێشا و ماندوو بوون، ئەوەش دووپاتدەکەینەوە ئیدارەی گەرمیان هەمیشە هەماهەنگ و هاوکار دەبێت بۆ کردنەوەی هەر خول و وۆرکشۆپیك کر پەرە بە توانستی فەرمانبەران و چین توێژەکان بدات".

دواتر هەر لە مەراسیمەکەدا، گۆران حسێن راهێنەری خولەکە رایگەیاند: لە ماوەی رابردوودا وەک بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی ئیدارەی گەمیان هەستاین بە کردنەوەی خولێکی راهێنان لەسەر (چۆنیەتی کۆکردنەوەی بەڵگە لە شوێنی تاوان) بۆ ٦۷ کەس لە ئەفسەر و پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان.

گۆران حسێن فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسا لە ئیدارەی گەرمیان و خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە ووڵاتی ئەمریکا، ووتیشی "مەنهەجی خولەکە لە چوارچێوەی یاسای سزادانی عێراقی و شێوازی مەحکەماتی جەزائی هەروەها چوار کتێبی ئەمریکی تایبەت بە لیکۆڵێنەوە لە تاوان بووە".
ر٠اهێنەری خولەکە ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجە لە خولەکەیان زیاتر زانیاری بەخشین و بەهێزکردنی تاوانی کارمەندان و ئەفسەرانی پۆلیس بووە لەکاتی لێکۆڵینەوە.

دوابەدوای ئەوەش، بڕوانامەکان بەسەر پۆلیس و ئەفسەرانی دەرچووی خولەکە دابەشکرا.


‌ 538 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure