ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پرۆژەی پردی نوێی گردەگۆزینە بەسەر دەکاتەوە ‌

14 / 6 / 2017


ئەمڕۆ (۱٤ی حوزەیران) بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە بەڕێوەچوونی کارەکانی پرۆژەکە، سەپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەیاوەری جێگرەکەی و بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان، پرۆژەی پردی نوێی گردەگۆزینەی بەسەرکردوە.

لەو بەسەرکردنەوەدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند: پێویستە لە پێناو خزمەتکردن بە هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی لۆد لەسەر پردە کۆنە هەرچی زووە ئەم پرۆژەیە تەواوبکرێت کە لە ئێستادا زۆربەی کارەکانی تەواو بووە.

ووتیشی: پرۆژەی پردی گردەگۆزینە لە سەروبەندی قەیرانی دارایی چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و یەکێکە لە پرۆژە گرنگەگانی حکومەتی هەرێم لە سنورەکە کە رێگەی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانی لەسەر بە تەواوبونیشی خزمەتێکی گەورە بە سنورەکە دەکات.

راشیگەیاند "لە سەردانەکەیدا بۆ گەرمیان بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەڵێنی داوە بە دەستپێکردنەوەی کار لە هەشت پرۆژەی گرنگ پردی گردەگۆزینەش یەکێکە لەو پرۆژانە".

هەر لەو سەردانەدا، بەڵێندەری پرۆژەی پردی نوێی گردەگۆزینە ئەوەی خستەڕوو، لە ئێستادا ۸۷% ی کارەکانی پرۆژەکە تەواو بووە کارکردن تیایدا بەردەوامە، بە سەرفکردنی سلفیەکیش بۆیان، کارەکانیان زووتر تەواو دەبن.

لای خۆشیەوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، جەختی کردەوە، کە ئیدارەی گەرمیان لە رێگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە ئەو سولفەیە دابین دەکات.
‌ 569 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure