روونكردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌سه‌ر نامه‌ی وازهێنانی قایمقامی قه‌زای كفری
20 / 6 / 2017
دواى ئەوەى قایمقامى قەزاى کفرى نامەى وازهێنانى ئاراستەى ئیدارەى گەرمیان کرد و تێدا ئەوەى خستەڕوو، لەبەرامبەر پەراوێزخستنى قەزاى کفرى لە لەلایەن ئیدارەى گەرمیانەوە وازیهێناوە، ئیدارەى گەرمیان روونکردنەوەیەک لەسەر نامەى وازهێنانەکەى قایمقامى قەزاى کفرى بڵاودەکاتەوە.
دەقى روونکردنەوەکە:
روونكردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌سه‌ر نامه‌ی وازهێنانی قایمقامی قه‌زای كفری
ئه‌مڕۆ (20/6/2017) به‌ڕێز قایمقامی قه‌زای كفری نامه‌ی وازهێنانی ئاراسته‌ی به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كردووه ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
1. ده‌قی وازهێنانه‌كه‌ی به‌ڕێز قایمقامی قه‌زای كفری، پێش گه‌یشتنی به به‌ڕٍێز سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ش مایه‌ی سه‌رسوڕمانه و پێچه‌وانه‌ی رێوشوێنه ئیدارییه‌كانه.
2. پێویسته خه‌ڵكی كفری و گه‌رمیان بزانن وازهێنانی به‌ڕێز قایمقامی قه‌زای كفری په‌یوه‌ندى بەو پرۆژانەوە نیە کە لەسەر بڕیارى بەڕێز(قوباد تاڵەبانى) جێگرى سەرۆکى حکومەت بەگەڕخراونەتەوە، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به داواكاری كه‌سی و تایبه‌ته‌وه هەیە، بەجۆرێک بەڕێزى داوای کردووە بکرێت بە جێگرى سەرپەرشتیارى ئیدارەی گەرمیان لەکاتێکدا جێگرى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان دەوامى ئاسایی خۆى کردووە و بەردەوامە لە کارەکەى.
3. ده‌رباره‌ی ته‌رخانكردنی بودجه‌ی (24) ملیار دینار بۆ پرۆژه‌كانی گه‌رمیان و كه‌می به‌شی كفری له‌و بودجه‌یه هه‌روه‌ها پشتگوێخستنی فه‌رمانگه‌كانی كفری كه له ده‌قی وازهێنانه‌كه‌ی به‌ڕێز قایمقامی قه‌زای كفری هاتووه، ئه‌مه تۆمه‌تێكی بێ بنه‌مایه چونكه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هیچ پرۆژه‌یه‌كی نوێ ته‌رخان نه‌كراوه به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی راوه‌ستاوه کە پێشتر بودجەیان بۆ تەرخانکراوەو تێچووه‌كه‌ی نزیكه‌ی 24 ملیارە دیناره و له كاتی خۆیدا هه‌موو وورده‌كارییه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان 20/6/2017
504 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|