پەیامی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە
24 / 6 / 2017
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانەوە سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسوڵمانان ده‌كات و هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا، پیرۆزبایی تایبه‌ت ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌كات.
دەقی پەیامەکە:
په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به بۆنه‌وه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، بەناوی ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم یەکە ئیدارییەکانی سنورەکە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان به‌گشتی و گه‌رمیان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خۆشحاڵی و ئاسوده‌یی بۆ هه‌موولایه‌ك.
هه‌ر له‌م جه‌ژنه پیرۆزەدا پیرۆزبایی تایبه‌تی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی رێگای رزگاریخوازی نەتەوەیی گەلەکەمان و خانەوادەی شەهیدانی جەنگی داعش و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین كه له ئێستادا له‌به‌ركانی جه‌نگدان، هیواشده‌خوازین جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان ببێته هه‌وێنی ئاشتی و ته‌بایی له‌نێوان سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و ئاسایش و ئارامی زیاتر باڵ بكێشێت به‌سه‌ر ووڵاتەکەمدا ئومێد دەکەین هەرچی زووە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ئەم جەژنە بکەنە دەرفەتێک بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و کۆتاییهێنان بە کێشە سیاسییەکان و هەوڵی جدیش بدەن بۆ تێپەڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی رووی له وڵاته‌كه‌مان كردووه. دووبارە جەژنی رەمەزان لە هەموو لایەک پیرۆزبێت و سەرفرازی و ئاسودەیی بۆ هەموو لایەک
عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر عه‌بدوڵا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ۲٠۱۷/٦/۲٤
399 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|