ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لیژنەی تایبەت بە وەرگرتنی سامپڵی (DNA) لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بەسەردەکاتەوە
وەزیری پەروەردە سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد ‌

13 / 7 / 2017

ئەمڕۆ (۱۳ی تەمموز) وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کۆبویەوە.

لە کۆبونەوەکەدا کە هەریەکە لە قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان ئامادەی بوون، پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی پەروەردە لە سنوری گەرمیان سەردانی گەرمیانی کردووە، ئەوەشی خستەڕوو، هەر ئەمڕۆ لە گەرمیانەوە کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوە نیشتمانییەکان رادەگەیەنن و چاوەڕوان دەکرێت تا سەری مانگ ئەنجامی تاقیرکردنەوەکان  بڵاوبکرێنەوە.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشکرد، لە پلانیاندا هەیە کار بۆ تەواوکردنی پرۆژەکانی پەروەردە بکەن بە جۆرێک لە قۆناغی یەکەمدا پرۆژەی بینای ئەو قوتابخانە و خوێندنگانەی کە ۸٠% ی کارەکانی تەواو بوون.

لای خۆشیەوە عەبدوڵا ئەنوەر سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند: لەماوەی رابردوودا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەیان قوتابخانە و خوێندنگە دروستکراون بەوەش تاڕادەیەکی زۆر باش کێشەی بینا چارەسەر بووە کە لە رابردوودا کێشەی گەورە بووە. داواشیکرد، وەزارەتی پەروەردە کار بکات بۆ تەواوکردنی پرۆژەکانی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان و خزمەتی زیاتر بە گەرمیان بکات.
‌ 459 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure