ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
سەرپەرشتیار و ستافی مەڵبەندی دوزخورماتووی یەکێتی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکەن ‌

31 / 7 / 2017


ئەمڕۆ (۳۱ تەمموز) سەپەرشتیاری مەلبەندی ۱٦ی دوزخورماتوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە یاوەری ستافی مەڵبەندەکە سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەدیداری لەگەڵ سەرپەشتیاری ئیدارەی گەرمیان باس لە بارودۆخی سنوری دوزخورماتوو کرا.

لەو دیدارەدا، مەلا کەریم سەرپەرشتیاری مەڵبەندی دوزخورماروو رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری دوز و حەمرین بە گیان فیدایی و وورەی پۆڵایین سنورەکانی کوردستانیان پاراستووە لە هێرشی تیرۆریستانی داعش بەمەش هەموومان قەرزاری پێشمەرگەین.

ووتیشی، لەگەڵ روخانی خەلافەتی داعش لە موسڵ چەکدارانی داعش جموجۆڵیان گواستۆتەوە بۆ  حەوزی حەمرین و دوز خورماتوو و کەرکوک بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە هەمیشە لە ئامادەباشیدان بۆ هەر جوڵەیەکی داعش لە سنورەکە و چەندین جارە هێرەشەکانیان تێکدەشکێنرێت.

مەلا کەریم راشیگەیاند، جێگەی خۆیەتی لێرەوە سوپاسی ئیدارەی گەرمیان بکەین کە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا و بەدرێژایی جەنگی داعش هاوکار و پشتیوانێکی زۆر باشی هێزەکانی پێشمەرگە بووە لە حەمرین و دوز ئەوەش جێگەی دەسخۆشیە.

هاوکات لە دیدارەکەدا، سەڵاح کوێخاسەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، جێگەی خۆیەتی هەموومان سوپاسی هێزەکانی پێشمەرگە بکەین لەبەرامبەر گیان فیداییان بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان و پاراستنی ئەمنیەتی هاوڵاتیان لەو سنورە هەروەها هەوڵ و تێکۆشانی برادەرانی مەڵبەند و هاوڵاتیانی دوز بەگشتی دژ بە دوژمنان بەرز و پیرۆز دەنرخینین چونکە ئەو هەوڵانە خەباتە بۆ پاراستنی کوردستان بە هەموو دەنگ و رەنگێکەوە.

ووتیشی، ئیمە لە ئیدارەی گەرمیان لەماوەی رابردوودا بە پێی توانا هاوکار و پشتیوانی هێزەکانی پێشمەرگە بووین ئەوەش وەک ئەرکی سەرشانمان و لە پێناو سەرکەوتنی پێشمەرگە بەسەر تیرۆریستاندا، لە داهاتووشدا زیاتر هاوکار و پشتیوان دەبین.
دواتر، لە کۆبونەوەکەدا، باس لە باردۆخی کورد لە ناوچەی دوزخورماتوو و روداو و پێشهاتەکان کرا.

‌ 404 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure