ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوەوە ‌

2 / 8 / 2017


ئەمڕۆ (2ى ئاب) شانديێکى ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە پێکهاتبوو لة هەشت ئەندامی فراکسیۆنە جیاجیاکان  بەمەبەستی هەماهەنگی نێوان ئيدارەی گەرمیان و ئەنجومەنی پارێزگا سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە گەڵیان کۆبوەوە لە کۆبونەوەکەدا باس لە رێوشوێنەکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردولا کرا. 

بەرزان شێخ محەمەد سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکی شاندەکە، لە کۆبونەوەکەدا رایگەیاند، ئەوان وەک ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەرێگەی لیژنەکانیانەوە بەپێی یاسا و رێنماییەکان کاریان چاودێری کاری فەرمانگەکانی حکومەتە ئەوەش لە پێناو باشتر باڕێوەچونی کارەکانی حکومەت.

ووتیشی، ئەمڕۆ بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردولا و زیاتر هەماهەنگی بۆ کاروباری لیژنەکانیان لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، سەردانیان کردووە. داواشیان کرد، ئیدارەی گەرمیان هاوکاری ئەنجومەنەکەیان بێت بۆ راییکردنی کارەکانیان لە سنوری گەرمیان.
لای خۆیەوە سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان بەپێی یاسا کاریان چاودێرێکردنی کارەکانی حکومەتە بۆیە ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان لە ماوەی رابردوودا پەیوەندی باشمان لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەبووە و ئەندامانی ئەنجومەن چەندین جار سەردانی ئیدارەی گەرمیان و فەرمانگەکانی حکومەتیان کردووە.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان راشیگەیاند، لە پێناو باشتر راییکردنی کارەکان و لێکتێگەیشتنی زیاتر پێویستە بۆ لەمەودوا ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا لەرێگەی نوسراوی  فەرمی ئەنجومەنەکەوە سەردانی ئیدارەی گەرمیان و فەرمانگە حکومییەکانی سنورەکە بکەن و ئێمەش دەرگامان کراوەیە و هاوکار و هەماهەنگ دەبین.

دواتر،لە کۆبونەوەکەدا، باس لە کار و پرۆژەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و کێشەو گرفتەکانی سنورەکە کرا.
‌ 1102 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure