سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ بەرپرسی فەمانگەکانی مەرزی پەروێزخان کۆدەبێتەوە
13 / 8 / 2017
ئه‌مڕۆ (13ی ئاب) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كانی ناو مه‌رزی په‌روێزخان كۆبویه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كێشه و گرفته‌كانی مه‌رز تاوتوێكران.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: مه‌رزی نێودەوڵەتی په‌روێزخان یه‌كێكه له مه‌رزه گرنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ جموجۆڵی بازرگانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ هەرێمی کوردستان بەجۆرێک بەشێک لە داهاتی هەرێم دابین دەکات، پێویسته به هه‌موومانه‌وه كار بۆ زیاتر گه‌شه‌كردنی بكه‌ین، ئێمه‌ش له ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌ك هه‌میشه پاڵپشت و پشتیوان ده‌بین.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی ووتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی مەرزی نێودەولەتی پەروێزخان بەردەوام لە گەشەکردندا بێت و كاروبارەکانی سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌بچێت، پێویسته فه‌رمانگه‌كانی ناو مه‌رز هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له نێوانیان هه‌بێت و سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی ۆژانه دێته پێش چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
دواتر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بەرێوەبەرە پەیوەندیدارەکانی بەشداربووی کۆبونەوەکە و بەرپرسی فەرمانگەکانی ناو مەرزەکە، باسیان لە کێشە و گرفتەکان کرد و چارەسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانە بە وردی تاوتوێ کران.
394 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|