گروپی كچانی یارانی مێخه دامه‌زرا
16 / 8 / 2017
ئەمڕۆ (16ی ئاب) گروپی كچانی (یارانی مێخەک) سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له دیداریدا له‌گه‌ڵ گروپه‌كه سیه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی بۆ كاركانی گروپه‌كه دوپاتكرده‌وه.
له‌و دیداره‌دا، سه‌رپه‌رشتیاری گروپه‌كه رایگه‌یاند، گروپه‌كه‌یان وه‌ك گروپێکی دەست ڕەنگینی و چالاکی زیندووکردنەوەی کلتووری کوردەواری له سنوره‌كه كار ده‌كه‌ن.
داواشیانكرد، ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكار و پاڵپشتی گروپه‌كه‌یان بكات بۆ به‌رده‌وامی كاره‌كیانیان و ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانیان.
لای خۆشیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، خۆشحاڵی خۆی بۆ دروستبوونی گروپەکە خستەڕو، ھەروەک ئامادەی ھەموو پاڵپشتی وھاوکارییەکی ئیداره‌ی گه‌رمیانی بۆ گروپەکە دەربڕی.
519 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|