په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ جه‌ژنی قوربان
31 / 8 / 2017
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هاوڵاتیان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه جوانترین پیرۆزباییی خۆمان ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی گه‌رمیان به تایبه‌ت و كوردستان به‌گشتی و برایانی پێشمه‌رگه و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌كه‌ین، دواكارین له خودای گه‌وره فه‌ریزه‌ی حه‌جی حاجیانمان قبوڵ بكات و به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ووڵات، هیواش ده‌خوازین هه‌مووان به‌خۆشی و شادی جه‌ژن به‌سه‌ر ببه‌ن.
ئومێده‌وارین جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ببێته وێستگه‌یه‌كی گرنگ و هه‌لێكی له‌بار بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاسایش و ئاشتی و ته‌بایی له نێوان سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كوردستان و به‌لاوه‌نانی كینه و رق، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی هه‌مووان به‌خۆشی و ئارامی پێكه‌وه بژین.
له‌كاتێكدا جه‌ژنی قوربان به‌ڕێده‌كه‌ین، ووڵاته‌كه‌مان روبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی و سیاسی بۆته‌وه و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین هێزی تیرۆریستی جیهان له جه‌نگدایه، له‌لایه‌كی تره‌وه بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دراوه، بۆیه ئێستا له هه‌موو كاته‌كان زیاتر كوردستان‌مان پێویستی به یه‌كڕیزی و رێكخستنی نێوماڵی خۆی هه‌یه، ئومێد ده‌كه‌ین لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌م جه‌ژنه بكه‌نه ده‌رفه‌تێكی گرنگ بۆ رێككه‌وتنیان و كۆتایی به ناكۆكییه‌كانیان بێنن.
دووباره پیرۆز بێت جه‌ژنی قوربان له هه‌موو لایه‌ك.
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان 31/8/2017
458 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|