سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایان كۆبووه‌وه
11 / 9 / 2017
ئه‌مڕۆ (11ی ئه‌یلول) به‌مه‌به‌ستی رێگری له هاوسه‌رگیری پێشوه‌ختی كچان سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی گه‌رمیان و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: به‌پێی یاسا كچانی خوار 16 ساڵ نابێت هاوسه‌رگیری بكه‌ن و هه‌روه‌ها پێویسته مامۆستایانی ئاینی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری دادگاكان كاری ماره‌به‌ڕین ئه‌نجام بده‌ن.
ووتیشی: به‌پێی به‌دواداچونی رێكخراوه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌یس هه‌بووه كه هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی نایاسایی ئه‌نحامدراوه و زۆربه‌شیان جیابونه‌وه‌ی به‌دوادا هاتووه و هه‌ندێ جاریش كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێكه‌وتۆته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌یسانه له خانه‌قین و جه‌له‌ولا تۆماركراون.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویسته مامۆستایانی ئاینی رۆڵیان هه‌بێت له هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌شێوه‌ی یاسایی هاوسه‌رگیری ئه‌ناجام بده‌ن و خودی مامۆستاكان به‌بێ گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری ماره‌بڕین ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا، هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی گه‌رمیان و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان پشتیوانی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه، كه كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت به مامۆستایانی ئاینی ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی ماره‌بڕین بۆ كچانی خوار ته‌مه‌ن 16 ساڵ ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
هاوكات، مامۆستا حه‌مه ئه‌مین به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئاینی سنوری گه‌رمیان به‌گشتی خانه‌قین و جه‌له‌ولا به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته كۆبونه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
421 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|