په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆم
25 / 9 / 2017
به‌بۆنه‌ی كۆتایهاتنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه و وێرای ئه‌وه‌ی سوپاسی هاوڵاتیان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌كات، داواش له هاوڵاتیان ده‌كات له‌پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان خۆیان به دور بگرن له ته‌قه‌ی خۆشی. ده‌قی په‌یامه‌كه:
په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆم
به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌سنووری ئیداره‌كه‌ماندا، سوپاسی سه‌رجه‌م دانیشتوانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین كه هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بوون بۆ باش به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتیمانه‌وه بۆ ئه‌م پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ڕێكاره‌كانی باش به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌مان گرتۆته‌به‌ر و خۆشبه‌ختانه به‌بێ كێشه كۆتایی هات، بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌وه سوپاسی هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و بنكه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانگه و لایه‌نانه بكه‌ین كه هاوكار بوون بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه. هه‌ر لێره‌وه داوا له هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین به‌هیچ جۆرێك له‌كاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا په‌نانه‌به‌ن بۆ ته‌قه‌كردن چونكه پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان و نه‌كه‌وتنه‌وه‌ی هیچ زه‌ره‌رێكی گیانی له‌م كۆتاییه‌دا ئه‌ركی هه‌موولایه‌كمانه.
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان 25/9/2017
441 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|