په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی رێوره‌سمی ماته‌مینی و پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال
8 / 10 / 2017
به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی رێوره‌سمی ماته‌مینی و پرسه‌ی سه‌ركرده و رابه‌رمان سه‌رۆك مام جه‌لال له گه‌رمیان، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی قایمقامه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندان و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و به‌رگری شارستانی و پۆلیسی فریاكه‌وتن و چالاكییه‌مه‌ده‌نییه‌كان و پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان و شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان و یەکێتی زانایان و یەکێتی ژنان و زانكۆی گه‌رمیان و په‌یمانگاكانی سنوره‌كه و مه‌ڵبه‌ندی 11ی رێكخستنی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و لقی22ی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌كۆی كه‌لاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و هاوڵاتیانی گه‌رمیان به‌گشتی ده‌كه‌ین كه له رێوره‌سمی ماته‌مینی و مه‌راسیمی ناشتن و پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌شداربوون و ماندوو بوون.
دیاره سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك رابه‌ری رزگاریخوازی گه‌لی كورد و داكۆكیكاری سه‌رسه‌خت له ئازادی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ و سه‌ركرده‌ی خه‌باتگێر و ماندونه‌ناس به قوربانیدان و خه‌باتی دانه‌بڕاوی گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به گه‌لی كورد كردووه، بۆیه به‌شداربوون له مه‌راسیمه‌كانی ماته‌مینی و به‌خاكسپاردن و پرسه‌كه‌یدا وه‌فایه‌كه بۆ ئه‌و سه‌ركرده مێژووییه كه ته‌مه‌نی خۆی به‌خشی به نه‌ته‌وه‌كه‌ی له پێناو گه‌یشتن به مافه ره‌واكانی.
دووباره وێڕای پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و گه‌لی كورد سوپاس و پێزانینی تایبه‌تی خۆمانتان ئاراسته ده‌كه‌ین.
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان 8/10/2017
396 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|