لێدوانی قایمقامی قه‌زای كه‌لار له‌سه‌ر هاتنی حه‌شدی شه‌عبی
17 / 10 / 2017
ئه‌مڕۆ (17ی تشرینی یه‌كه‌م) قایمقامی قه‌زای كه‌لار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی له هاتنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد بۆ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ده‌روازه‌ی شاری كه‌لار.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، کەلەدیوانی ئیدارەی گەرمیان سازکرا شه‌هاب ئه‌حمه‌د قایمقامی قەزای کەلار باسی لەچۆنێتی ھاتنی ھێزی حەشدی شەعبی کرد بۆ سنووری قەزاکەو ڕایگەیاند، پاش ئەوەی کۆبوونەتەوە لەگەڵ بەرپرسی ئەوھێزانەو فەرماندەکەیان، ووتویەتی ئێمە فەرمانمان پێنییە بێینە شاری کەلار.
شه‌هاب ئەحمەد ووتیشی، ئێمەڕونکردنەوەی پێویستمان پێداون کەئەوشوێنەی ئێستا ئەوھێزانەی تێھاتووە ھەستیارەو نزیکە لەسەنتەری کەلارەوەو ھیچ ھۆکارێک نییە بۆمانەوەی ئەوھێزانە لەو جێگایەدا چونکە لەسەردەمی ڕژێمی پێشوی عێراقیشدا بەو جۆرە ھیچ ھێزێکی عێراق نەھاتۆتە ئەم شوێنانە.
قایمقامی قه‌زای كه‌لار راشیگه‌یاند "بەڕاشکاوانە بەوھێزانەمان ووتوه بەھیچ شێوەیەک ڕێگانادەین داخلی کەلار بن".
290 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|