ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
ئیدارەی گەرمیان دڵنیایی دەداتە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ‌

18 / 10 / 2017


ئەمڕۆ (۱۸ی تشرینی یەکەم) ڕیکخراوی ھاندیکاپ بەمەبەستی پرسیارکردن لە دۆخی ئەمنی ناوچەکەو ئەو ڕووداوانەی لە دو ڕۆژی ڕابردوودا ڕویاندا سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لای خۆیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە دڵنیایی پێدان کە گەرمیان هیچ مەترسیەک لە ئارادا نیە.

لە دیداریدا لەگەڵ نوێنەری رێکخراوەکە، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەووردی باسی رووداوەکان و رەوشی ئەمنی ناوچەکە کرد و رایگەیاند، ئەو رووداوانەی دوێنێ لە سنوری ئیدارەی گەرمیان رویداوە هیچ کاریگەرییەکی نەکردۆتە سەر دۆخی ئەمنی ناوچەکە و هاوڵاتیان ژیانی ئاسایی خۆیان دەگوزەرێنن یەوەشی کەرووی داوە ب گفتوگۆ چارەسەرکراوە.

ووتیشی، سەرجەم ئەو رێکخراوانە دڵنیادەکەینەوە کە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان کاردەکەن کە هیچ مەترسیەک لە ئارادا نیە و ئاسایش و ئەمنیەتیان پارێزراوە.

ھاوکات سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان  پێ ی ڕاگەیاندن، کە لەئێستادا ژمارەیەکی زۆر خێزانی خورماتوو بەهۆی بارگرژیەکانەوە، ئاوارەی ناوچەکانی کەلارو کفری و دەشتی زینانە بوون و پێویستیان بەکۆمەک و ھاوکاری مرۆیی ھەیەو پێویستە ھەرچی زووە  ئاوڕیان لێبدرێتەوەو ئیدارەی گەرمیانیش لەوپێناوەدا ئامادەی گشت پاڵپشتیەکە.

لەبەرامبەردا، نوێنەری هاندیکاپ، سوپاسی ئیدارەی گەرمیانی کرد بۆ دڵنیایپێدانیان و ئەو هاوکاری هەماهەنگییەی لەماوەی کارکردنیاندا لەسنورەکە لەگەڵیاندا هەبووە.
‌ 496 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure