ئیداره‌ی گه‌رمیان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌سه‌ر دۆخی خه‌ڵكی خورماتوو كۆده‌بنه‌وه
19 / 10 / 2017
ئه‌مڕۆ (19ی تشرینی دووه‌م) به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ئاواره‌كانی دوزرخورماتوو و دانانی رێوشوێنی پێویست بۆ به‌هاناوه‌چونیان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌نیداره‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه جیهانییه‌كان له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبویه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ریه‌كه له د.فه‌رهاد قادر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و نوێنه‌ری مه‌لا حه‌سه‌ن دوزخورماتوو له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و مین له گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی نه‌وجول و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مرۆیی ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی گه‌رمیان ئاماده‌ی بوون.
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی تێكچونی بارودۆخی ئه‌منی و داگیركردنی دوزخورماتوو له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان هه‌زاران خێزانی قه‌زاكه ئاواره‌ی ناوچه جیاجیاكانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بوون.
ووتیشی "ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئه‌و خێزانه ئاوارانه هه‌موو هه‌وڵێكمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ و ئاماده‌ین بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان بكه‌ین بۆ به‌هاناوه‌چوونیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌كان كه‌مپ بۆ ئاواره‌كان له نه‌وجول بكه‌نه‌وه ئیداره‌ی گه‌رمیان زه‌وی و كاره‌با و ئه‌منیه‌ت دابین ده‌كات و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت.
دواتر مه‌لا حه‌سه‌ن نوێنه‌ری دوزخورماتوو له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین باسی له روداوه‌كانی دوزخورماتوو و شه‌هیدكردنی هاوڵاتیانی كورد و ده‌ربه‌ده‌ربوونی خێزانه‌كان كرد و رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ داگیركردنی دوزر خورماتوو له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی ده‌یان هاوڵاتی سڤیل شه‌هید كراون، دواتر وێستگه‌كانی كاره‌بایان تاڵان كردووه و كاره‌با نه‌ماوه، هه‌موو ماڵه كورده‌كانیان ده‌ركردووه و ماڵیان تاڵان كراوه، پاشان ماڵه‌كانیان سوتاندووه و ئێستاش خه‌ریكن دوای ئه‌وه ماڵه‌كان ده‌ته‌قێننه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌ستكراوه به تاڵانكردنی دوكان و ریستۆرانت و كارگه و شوێنی كاره‌كان هه‌موو شتێكی كوردیان وێران كردووه".
ووتیشی: ئه‌وه‌ی له دوز خورماتوو ئه‌نجام ده‌درێت جینۆسایدێكی گه‌وره و بێده‌نگی كوردانه لێره‌وه داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌ڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین فریای دوز خورماتوو بكه‌ون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی دوزخورماتوو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له دوای روداوه‌كان پارێزگاری سه‌لاحه‌دین پێی راگه‌یاندین كه بارودۆخه‌كه ئارام بۆته‌وه و با هاوڵاتیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دوزخورماتوو به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌و كاته‌ی هاوڵاتیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی لێیان كوژراوه و سوكایه‌تی گه‌وره‌یان پێكراوه ته‌نانه‌ت ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر ژن و كچی كورد، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له پیاو و ژن و مناڵا كوژراون و بونه‌ته ژێر بینا روخاوه‌كانه‌وه رێگه‌ش نادن بچین ته‌رمه‌كانیان ده‌ربهێنین و بیانننَژین.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، بێستون ژاڵه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مرۆیی له ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی ئه‌و بارودۆخه‌ی له دوزخورماتوو دروست بووه هه‌زاران هاوڵاتی ئاواره‌ی ناوچه جیاجیاكانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بوون به جۆرێك له ناحیه‌ی نه‌وجول هه‌زار و 470 خێزان و له كفری 972 خێزان و له سه‌رقه‌ڵا 130 خێزان و كۆكس 72 خێزان و له كه‌لار 456 خێزان و رزگاری نزیكه‌ی یه‌ك هه‌زار خێزان ئاواره‌ی دوزخورماتوو هه‌یه.
ووتیشی: داوا له ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین له نه‌وجول كه‌مپێكیان بۆ دروستبكات و كامپی تازه‌دێیان بۆ چۆڵبكات به‌جۆرێك ئاواره عه‌ره‌به‌كانی ئه‌م كه‌مپه بگوازێته‌وه بۆ كه‌مپی قۆره‌توو، هه‌روه‌ها خواردن و هه‌موو پێداویستییه‌كیان بۆ دابین بكات.
لای خۆیه‌وه نوێنه‌ری ئاژانسه‌كانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، هەر ئەمڕۆ زانیارییەکان بۆ سەرووى خۆمان بەرزدەکەینەوە و داواکارییەکانى ئیدارەى گەرمیان بۆ هاوکارى ئاوارەکان و کردنەوەى کامپ دەگەیەنین.
499 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|