ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
كونسوڵی هۆڵه‌ندا سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات رێكخراوه‌كان پلانی زستانه‌یان هه‌یه‌ بۆ هاوكاری ئاواره‌كان راگه‌یه‌ندراوێك له‌ راگه‌یاندنی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردن له‌ كفری
ئیدارەی گەرمیان پشتیوانی لەدواکارییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات ‌
7 / 11 / 2017


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (7ی تشرینی دووه‌م) ژمارەیەک لەمامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران خۆپیشاندانێكیان له‌ به‌رده‌م دیوانی ئیدارەی گەرمیان ئه‌نجامدا و تیایدا چه‌ند داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی ئیداره‌كه‌ كرد، لای خۆشیه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان دوپاتكرده‌وه‌.

له‌و خۆپیشاندانه‌دا، نوێنه‌ری مامۆستایان داوایانكرد، حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران چاك بكاته‌وه‌ و له‌كاتی خۆیدا بیدات، ئاوری جدی له‌ ژیانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بداته‌وه‌ و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر بایكۆتی ده‌وام سزا نه‌درێن و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستایان دابین بكرێت.

لای خۆیه‌وه‌، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بەدەم خۆپشاندەرانەوەچوو و رایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی داواكاری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانین به‌هۆی نیوه‌ موچه‌یان و دواكه‌وتنیان باری گوزه‌رانیان زۆر خراپه‌ خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌ش به‌مافی سه‌ره‌تایی ده‌زانین.

راشیگەیاند، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم زۆر سه‌رسه‌ختانه‌ داوای پێدانی مافی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانمان و باشكردنی موچه‌كانیان و نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتمان كردووه‌.

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی، خسته‌ڕوو، حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ئێستادا چاوه‌رێی رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات بۆ دابینكردنی بودجه‌ی هه‌رێم و ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش گه‌یشته‌ ئه‌نجام ئه‌وا موچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران باش ده‌بێت و گوزه‌رانیان ده‌گۆڕێت. ووتیشی "به‌ڵام ئێمه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شمان دوپاتكرده‌وه‌، له‌ حاڵه‌تی رێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، پێویستە حكومه‌تی هه‌رێم رێگه‌ی تر بگرێته‌به‌ر بۆ دابینكردنی موچه"‌.

هاوكات، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ئێداره‌ی گه‌رمیان كاری جدی كردووه‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی مامۆستایان و به‌شێكی زۆر له‌ رێكاره‌كانی ته‌واو بووه‌، بەمەبەستی باشتر بەڕێوەچونی کارەکان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەکانیان، نوێنه‌ری مامۆستایانیان راسپاردووه‌ خۆیان له‌سه‌ر نرخ و كوالێتی خانووه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی جێبه‌جێكار رێكبكه‌ون.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ئیدارەی گەرمیان داواكاری ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر مامۆستایانی گەرمیان. كه‌ ئه‌وه‌ش یه‌كێكی تر بوو له‌ داواكارییه‌كانی مامۆستایان.
‌ 23 جار خوێندراوه‌ته‌وه
كۆمێنتت بنوسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌

*ناو:
 
*ئیمه‌یل:
 
*كۆمێنت:
 


ڕاپۆرت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان
كێشه‌ و گرفته‌كانی خانه‌قین تاوتوێكرا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ كۆبویه‌وه‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
له‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌"‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure