ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
كونسوڵی هۆڵه‌ندا سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات رێكخراوه‌كان پلانی زستانه‌یان هه‌یه‌ بۆ هاوكاری ئاواره‌كان راگه‌یه‌ندراوێك له‌ راگه‌یاندنی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردن له‌ كفری
شاندێکی حکومەتی تورکیا بۆ هاوکاری زیان لێکەوتوانی بومەلەرزەکە سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات ‌
14 / 11 / 2017


ئەمڕۆ (۱٤ی تشرینی دووەم) شاندێکی رێکخراوی (tika)ی سەربە حکومەتی تورکیا بەنوێنەرایەتی حکومەتی تورکیا سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ شاندەکە، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان زەرەر و زیانی بومەلەرزەکەی لەسنوری ئیدارەکە خستەڕوو.

لە کۆبونەوەکەدا، جونەیت سەرۆکی شاندەکە رایگەیاند، بەناوی حکومەتی تورکیاوە هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین و پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی بومەلەرزەکە دەکەین و هیوای زوو چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ ئەوان هاتون بۆ ئیدارەی گەرمیان تا لە نزیکەوە ئاگاداری زەرەر و زیان لێکەوتنی بومەلەرزەکە ببن، بەمەبەستی گەیاندنی کۆمەک و هاوکارییان بۆ زیان لێکەوتوان و هاکاریکردن بۆ چاککردنەوەی ئەو شوێنانەی زیانیان هەبووە.

لای خۆیەوە یونس ئەحمەد جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، لە کۆبونەوەکەدا، کە هەریەکە لە قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری ناحیەی مەیدان و قۆرەتوو ئامادەی بوون، سوپاسی حکومەتی تورکیای کرد بۆ بەهاناوە هاتنی زیان لێکەوتوان، لەو بارەوە ووتی "جێگەی خۆیەتی لێرەوە سوپاسی خۆمان ئاراستەی حکومەتی تورکیا بکەین کە وەک یەکەم ووڵاتی جیهان ئامادەیی خۆی دەربڕی بەهانای کورستانەوە بێت و هاوکاری زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکە بکات".

دواتر، جیگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەرجەم زەرەر و زیانەکانی بومەلەرزەی لە سنوری ئیدارەکە خستەڕوو، داواشیکرد حکومەتی تورکیان هەموو هەوڵەکانی بگەڕ بخات بۆ ئەوەی بە زوترین کات هاوکارییەکانی بگەیەنێت و تیمی هاوکار بنێرن بۆ بونیادنانەوەی ئەو شوێنانەی زیانیان پێگەیشتووە بۆ ئەو مەبەستەش بە مەیدانی بچنە شوێنە زیان لێکەوتووەکان.

لە کۆتایی کۆبونەوەکەشدا، بڕیاردرا لەسەر ئەوەی ئیدارەی گەرمیان لەماوەیەکی کەمدا، راپۆرتی تایبەت بە زەرەر و زیانەکان ئاراستەی رێکخراوەکە بکات و ئەوانیش دەستبەجێ کار لەسەر گەیاندنی هاوکارییەکان بکەن.

دواتر بەیاوەری قایمقامی قەزای کەلار جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ شاندەکەی تورکیا سەردانی قەڵای شێروانەی کرد و لای خۆیەوە، بەرپرسی شاندەکە ئەوەی خستەڕوو ئەوان بۆ زانیاری تەواو پێویستیان بەراپۆرتێکە و دواتر کار لەسەر هاوکارییەکان بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵاکە دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش جێگری سەرپەشتیاری ئیدارەی گەرمیان جێگری بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیانی راسپارد راپۆرتێک لەسەر قەڵاکە ئامادە بکەن.

‌ 17 جار خوێندراوه‌ته‌وه
كۆمێنتت بنوسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌

*ناو:
 
*ئیمه‌یل:
 
*كۆمێنت:
 


ڕاپۆرت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان
كێشه‌ و گرفته‌كانی خانه‌قین تاوتوێكرا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ كۆبویه‌وه‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
له‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌"‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure