ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
كونسوڵی هۆڵه‌ندا سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات رێكخراوه‌كان پلانی زستانه‌یان هه‌یه‌ بۆ هاوكاری ئاواره‌كان راگه‌یه‌ندراوێك له‌ راگه‌یاندنی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردن له‌ كفری
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سنوری ناحەی مەیدان بەسەردەکەنەوە ‌
16 / 11 / 2017


ئەمڕۆ (۱٦ی تشرینی دووەم) بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە زەرەر و زیانی بومەلەرزەکە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و نوێنەری سەرۆک وەزیرانی عێراق، سنوری ناحیەی مەیدانیان بەسەرکردەوە،  دڵنیایی درا بە هاوڵاتیانی سنورەکە خزمەتگوزارییان پێ بگات و قەرەبوو بکرێنەوە.

لەسەرەتای سەردانەکەکە هەریەکە لە بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان و رێگاوبانی گەرمیان یاوەری بوون، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی دیوانی ناحیەی مەیدانی کرد و لە کۆبونەوەیدا، لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەی مەیدان، رایگەیاند، ئەمڕۆ بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی هاوڵاتیانی دانیشتووی گوندەکانی سنوری ناحیەی مەیدان و ئاگاداربوونی زەرەر و زیانەکانی بومەلەرزەکە سەردانی سنورەکەی کردووە.

ووتیشی، لە یەکەم رۆژی دوای بومەلەرزەکە ئیدارەی گەرمیان سەرجەم زەرەر و زیانەکانی بومەلەرزەکەی کردووە بە راپۆرتێک و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە بەمەبەستی قەرەبوو کردنەوە.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی حکومەت  و جێگرەکەی لە دەربەندیخان، جەخت لەوەکراوەتەوە، کە حکومەتی هەرێم بە دوو قۆناغ هاوکاری هاوڵاتیانی زیان لێکەوتوو بکات، بەجۆرێک، لە قۆناغی یەکەمدا، پێداویستیە هەنوکەییەکان و فریاگوزاری خێرا دابین بکات و شوێنە گشتییەکانی وەک قوتابخانە و مزگەوت و بنکەی تەندروستییەکان چاک بکرێتەوە، لە قۆناغی دووەمیشدا، هاوڵاتیانی زیان لێکەوتوو قەرەبوو بکرێنەوە.

دواتر سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان چەند گوندێکی بناری بەمۆی لە سنوری ناحیەی مەیدان بەسەرکردەوە و ئەو ماڵانەی زیانیان پێگەیشتووە لەنزیکەوە بینی و چەند هاوڵاتییەکیش لەبەر ئەوەی خانوەکانیان زیانی زۆری پێگەیشتبوو و مەترسی روخانی هەبوو داوای خێمەیان کرد، داواشیان کرد ئاویان بۆ دابین بکرێت لەبەر ئەوەی دوای بومەلەرزەکە گوندەکەیان سەرچاوەی ئاویان ووشک بووە، لای خۆیەوە سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوەبەری ناحیەی مەیدانی راسپارد لەو خێمانەی لەبەردەستە بەزوترین کات خێمەیان بۆ دابین بکات، هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، تا چارەسەری کێشەی کەم ئاوی، بە تانکەر ئاویان بۆ دابین دەکرێت.

سەرپەرشاتیاری ئیدارەی گەرمیان دڵنیاییشیدا، ئیدارەی گەرمیان لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ تۆمارکردنی زەرەر و زیانەکان و دواتر ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکات بەمەبەستی قەرەبوو کردنەوە، داواشی لە هاوڵاتیان کرد، دەستکاری ئەو شوێنانە نەکەن کە زیانیان هەبووە تا تۆمار دەکرێن.

دواتر، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان هاوڕێ لەگەڵ د.دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و محەمەد تاهیر تەمیمی نوێنەری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرتەکی بەمۆی بەسەرکردەوە، لای خۆیەوە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "تیمی حکومەتی عێراق لەگەڵ مانگی سوری عێراقی لێرەن بۆ دوو مەبەست دابینکردنی پێداویستی فریاگوزاری خێرا و تائێستا ۳٦٠ خێمەیان دابەشکردووە لەگەڵ تۆمارکردنی زەرەر و زیانەکان بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووان".

هاوکات، جەمال ساڵح بەڕێوەبەری ناحیەی مەیدان، ئەوەی خستەڕوو، لەسنوری ناحیەکە ٤٤ گوند هەیە و نزیکەی ۳۸ گوندیان زیانی بەرکەوتووە.
‌ 22 جار خوێندراوه‌ته‌وه
كۆمێنتت بنوسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌

*ناو:
 
*ئیمه‌یل:
 
*كۆمێنت:
 


ڕاپۆرت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان
كێشه‌ و گرفته‌كانی خانه‌قین تاوتوێكرا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ كۆبویه‌وه‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
له‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌"‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure