سه‌نته‌ری راوێژكاری خێزانی له گه‌رمیان ده‌كرێته‌وه
21 / 11 / 2017
ئه‌مڕۆ (21ی تشرینی دووه‌م) ستافی سه‌نته‌ری راوێژكاری خێزانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌تان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵیان سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی بۆ كاره‌كانیان دوپاتكرده‌وه.
له كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌میعه محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له گه‌رمیان رایگه‌یاند: به‌هاوكاری رێكخراوێكی ئه‌ڵمانی ئه‌م سه‌نته‌ره‌مان كردۆته‌وه كه رۆڵێكی باشی هه‌یه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژی.
ووتیشی: ئه‌م سه‌نته‌ره له بواره‌كانی یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی راوێژ پێشكه‌ش به خێزانه‌كان ده‌كه‌ین و رۆڵێكی باشی هه‌یه له كێشه‌كردنی كێشه و گرفته‌كان پێش ئه‌وه‌ی توندوتیژی لێبكه‌ویته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌تان راشیگه‌یاند "جێگه‌ی دڵخۆشییه به‌پێی ئاماره‌كان له دوو ساڵی رابردوو له‌چاو ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان كه‌مترین توندوتیژی له گه‌رمیان تۆماركراوه هه‌روه‌ها له مساڵدا تا ئه‌م 11 مانگه تا ئێستا هیچ ژنێك له سنوره‌كه نه‌كوژاره‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی تر".
هاوكات، له‌میعه ئه‌حمه‌د داواشیكرد، ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكار و پشتیوان بێت بۆ سه‌نته‌ره‌كه‌یان تا بتوانن خزمه‌تی باشتر بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: بوونی ئه‌م سه‌نته‌ره خزمه‌تێكی باش ده‌كات چونكه پێشكه‌شكردنی راوێژ رۆڵێكی باش ده‌بینێت له بڵاوبونه‌وه‌ی هۆشیاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژی خێزانی، ئێمه‌ش له ئیداره‌ی گه‌رمیان له رووی مه‌عنه‌وی و مادییه‌وه هاوكار و پشتیوانی ئه‌م سه‌نته‌ره ده‌بین بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا.
428 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|