كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كانی سه‌رته‌كی به‌مۆ ده‌كرێت
22 / 11 / 2017
ئه‌مڕۆ (22ی تشرینی دووه‌م) به‌مه‌به‌ستی كاركردن له‌سه‌ر راپۆرتی لیژنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی مه‌ترسییه‌كانی سه‌رته‌كی به‌مۆ به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌وه، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌و راپۆرته‌ی له‌لایه‌ن پسپۆرانی بواری جیۆلۆجی ئاماده‌كراووه پێویسته له پێناو سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان مه‌ترسییه‌كانی راپۆرته‌كه به‌جدی وه‌ربگرین و كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسییانه بكه‌ین.
دواتر، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیاریدا، لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌مه‌یدانی سه‌ردانی سه‌رته‌كی به‌مۆ بكات و هه‌ر له‌وێ بڕیار له‌سه‌ر كاری عه‌مه‌لی بدرێت بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان.
له راپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی پسپۆری هاتووه " به‌هۆی كاریگه‌ری بومه‌له‌رزه‌كه، له چه‌ند شوێنێكی جیاواز كوتله‌ی قه‌باره جیاوازی به‌رد كه‌وتۆته‌خواره‌و، به‌شێكی تریش ئه‌گه‌ری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌یه، هه‌وه‌رها ئه‌وه‌ش، هاتووه به‌شێك له رێگای سه‌ر شاخی سه‌رته‌كی به‌مۆ به كوتله‌ی به‌رد گیراوه و چه‌ند درزێكی تێكه‌وتووه".
هاوكات له راپۆرته‌كه‌دا، پێشنیار كراوه "هۆشداریبدرێت له مه‌ترسی هاتوچۆكردن له‌سه‌ر رێگای شاخی به‌مۆ و گواستنه‌وه‌ی چه‌ند ماڵێكی قه‌دپاڵی شاخ له گونده‌كانی سنوره‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، چه‌ند بینایه‌كی حكومی هه‌یه له‌و سنوره بگوازرێنه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی زه‌وی جێگیری به‌خۆوه ده‌بینێت و مه‌ترسییه‌كان تێده‌په‌ڕێنرێت".
443 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|