له‌گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تانی راگه‌یه‌ندرا
26 / 11 / 2017
ئه‌مڕۆ (26ی تشرینی دووه‌م) به‌ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له گه‌رمیان، به بۆنه‌ی 25ی نۆڤه‌مبه‌ر رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان، له رێوره‌سمێكدا هه‌ڵمه‌تی هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان راگه‌یاندرا.
له‌و رێوره‌سمه‌دا، له‌میعه محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له گه‌رمیان رایگه‌یاند، 25 ی نۆڤه‌مبه‌ر رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له وڵاتانی دونیا هه‌ڵمه‌تی جۆراوجۆر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام ده‌درێت، ئێمه‌ش له گه‌رمیان ساڵانه هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
ووتیشی، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان خۆی له چالاكی جۆراوجۆر و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و سازدانی سیمینار و وۆركشۆپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆسته‌رات ده‌بینێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له گه‌رمیان ئه‌وه‌شی، خسته‌ڕوو، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیدراه‌كان و رێكخراوه‌كانی بواری ژنان و رێكخراوه‌كانی تر هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان ئه‌نجام ده‌ده‌ین ئه‌مه‌ش له پێناو كاركردن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان.
399 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|