راگه‌یه‌ندراوێك له راگه‌یاندنی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردن له كفری
28 / 11 / 2017
له چه‌ند شه‌وی رابردوودا له قه‌زای كفری له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ته‌قه له‌ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان و په‌یامنێری گه‌لی كوردستان و ماڵی هاوڵاتییه‌ك كرا، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان وێرای ئه‌وه‌ی به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره تێكده‌رانه ده‌كه‌ین، لێره‌وه ئاشكرایده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌به‌رده‌وامی له‌سه‌ر هێڵ بووه و هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان، قایمقامی قه‌زای كفری و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش و پۆلیسی گه‌رمیانی راسپاردووه هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و كاره هه‌ستاون تا رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه و سزای خۆیان وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها لێره‌وه ئیداره‌ی گه‌رمیان دڵنیایی ده‌دات به‌هاوڵاتیان، هێزه ئه‌منییه‌كان له قه‌زای كفری به به‌رده‌وامی و به چاوكراوه‌یی له ئه‌ركدان بۆ پاراستنی سه‌روماڵیان.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان 28/11/2017
456 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|