رێگه نادرێت كڕین و فرۆشتن به خانوه‌كانی لانه‌سیتی بكرێت
29 / 11 / 2017
ئه‌مڕۆ (29ی تشرینی دووه‌م) به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له كڕین و فرۆشتن به یه‌كه‌كانی پرۆژه‌ی لانه‌سیتی له كه‌لار، له كه‌لار سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبونه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ده‌ستخۆشی له لیژنه‌ی دابه‌شكردنی یه‌كه‌كانی پرۆژه‌كه ده‌كه‌ین كه له پرۆسه‌یه‌كی تیروپشكی شه‌فاف و بێ كێشه و كه‌موكوری یه‌كه‌كان به‌سه‌ر به‌شداربواندا دابه‌شكراوه.
ووتیشی "به‌پێی یاسا نابێت كڕین و فرۆشتن به‌و یه‌كانه‌وه بكرێت تا ماوه‌ی یاسایی خۆی تێنه‌په‌ڕێت، بۆیه ده‌بێت لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار رێگری بكه‌ن له هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی كڕین". هاوكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیانی راسپارد به‌پێی رێنماییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شداربوانه بكات كه كڕین و فرۆشتن به‌یه‌كاكه‌نه‌وه ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد، په‌له بكه‌ن له ته‌واوكردنی رێكاره یاساییه‌كانی پرۆژه‌كانی مامۆستایان و چین و توێژه‌كان له قه‌زای كه‌لار و ناحیه‌ی رزگاری كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی ئه‌و رێكارانه‌وه جێبه‌جێكردنیان دواكه‌وتووه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان رایگه‌یاند، بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه كۆبونه‌وه‌یه‌ك له نێوان حكومه‌ت و نوێنه‌ری كۆمپانیای جێبه‌جێكاره‌كان و نوێنه‌ری مامۆستایان و چین و توێژه‌كان ئه‌نجام بدرێت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێ كێشه و گرفت و دوای گه‌یشتن به ئه‌نجامیش جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان هه‌نگاوێكی باش ده‌بڕێت.
739 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|