رێكخراوێكی ئه‌مریكی و پارێزه‌ران كار له‌سه‌ر به‌دۆكیۆمێنكردنی تاوانه‌كانی دوزخورماتوو ده‌كه‌ن
18 / 12 / 2017
ئه‌مڕۆ (18ی كانوونی یه‌كه‌م) سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان له‌گه‌ڵ رێكخراوی (AEHS) ی ئه‌مریكی و ژماره‌یه‌ك له پارێزه‌رانی گه‌رمیان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر به دۆكیۆمێنتكردنی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی دووزخورماتوو ئه‌نجامدراوه. لای خۆیه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڵێنی هاوكاریكردنی پێدان.
له‌و سه‌ردانه‌دا، ئه‌یاد ئیسماعیل كاكه‌یی، سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان رایگه‌یاند: به هاوكاری رێكخراوی (AEHS) ی ئه‌مریكی له پێناو به جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی دژ به هاوڵاتیانی كوردی قه‌زای خومارتوو، هه‌ڵده‌ستن به‌تۆماركردن و دۆكیۆمێنتكردنی هه‌موو ئه‌و تاوانه دژبه مرۆیانه‌ی وه‌ك كوشتان و ده‌ستدرێژی و تاڵانكردن و سوتاندنی ماڵه‌كایان به‌رامبه‌رد هاوڵاتیانی كورد ئه‌نجامدراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویستیان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئیداره‌ی گه‌رمیان و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌یه، به تایبه‌ت له ئێستادا زۆربه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی دوزخورماتوو ئاواره‌ی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان بوون.
له به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به گرنگ وه‌سفكرد و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له پێناو به جینۆسایدناساندن و ناساندنی ئه‌و تاوانانه به هه‌موو دونیا و له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، زۆر گرنگه به ووردی كار له‌سه‌ر دۆكیۆمێنتكردن و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵه‌گكان بكرێت. هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئاماده‌یی ئیداره‌كه‌شی پیشاندا، بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردنیان له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان له سنوره‌كه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌موو خێزانانه‌ی دوزخورماتوو ئاواره‌ی گه‌رمیان بوون.
469 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|