ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
دوو رێکخراوی نێودەوڵەتی هاوکاری ئاوارەکان دەکەن ‌

19 / 12 / 2017

ئەمڕۆ  (١٩ى کانوونى یەکەم) بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ژیان و گوزەرانی ئاوارەکان،
هەردوو ڕێکخراوى (TDH)ى سویسرى و (NP) فەرەنسى سەردانى دیوانى ئیدارەى گەرمیانیان کرد و لەگەڵ سەرپەرشتیارى ئیدارەکە کۆبوونەوە.
لەو کۆبونەوەدا کە جێگرى بەڕیوەبەرى گشتى  چاودێرى کۆمەڵایەتى گەرمیان ئامادەی بوو , هەردو ڕێکخراوەکە باسیان لەوەکرد کە دورونزیک ئاگادارى هەوڵەکانى ئیدراەى گەرمیانن کە لە پێناو باشکردنى ڕەوشى گوزەرانى ئاوارەکاندا داویەتى و سوپاسى خۆیانیان گەیاندە ئیدارەى گەرمیان کە لە پێناو هەر کارێکى مرۆیى دا دەستە وەستان نابن و هەنگاوى خێراو بەپەلەى خۆیان دەنین.

لاى خۆشیەوە سەڵاح کوێخا  سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان وێڕاى بەخێرهاتنیان سوپاس سەرجەم ئەو ڕێکخراو دامەزراوانەى کرد کە هەرلە ساتى ئاوارەبوونى خەڵکى خوورماتوو دەوروبەرییەوە بەدەنگەوەهاتنیان هەبووەو جێ دەستیان لە خزمەتکردنى خەڵکى کارەساتباردا دیاربووە.

سەڵاح کوێخا ئاشکراشیکرد، کۆى ئەو خەڵکەى ئاوارەى سنوورەکە بوون هەشت هەزار و ۵٠٠ خێزانن و پێک هاتوون لە زیاتر لە ٤٠ هەزار هاوڵاتی، کە پێویستیان بە خۆراک و پێداویستی جۆراوجۆر دەبێت لە ئێستاشدا بەتایبەت  وەرزى سەرماو سۆڵەیە سوتەمەنی و زۆپا و کەرەستەى خۆگەرمکردنەوەیاب پێویستە.

سەرپەشتیاری ئیدارەی گەرمیان ووتیشی "سەربارى ئەوەى ژنان و منداڵانى ئاوارە بارى دەروونى و ئارامى یان ناجێگیرە، پیویستییان بە هاوکارى زیاتر هەیە هەروەک شیرو دایبى منداڵان و کەرەستەى تایبەتى ئافرەتانیش بەشێکن لەو پێداویستیانەى کە بۆ ئەمڕۆى ژیانى ئەو ئاوارانە پێویستن"٠

لای خۆشیانەوە ڕێکخراوەکان بەڵێنى هاوکارى و چارەسەرکردنى گرفتەکانى ئاوارەکانیان دووپاتکردەوە، بڕیاریاندا لە ڕێگەى تیمى تایبەتى خۆیانەوە سەردانى ناحیەکانى نەوجول و زینانەو ئەو شوێنانە بکەن کە ئاوارەى تێداتە.

سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیانیش بەڵێنى گشت هاوکارییەکى ئیدارەى گەرمیانى بۆ ڕێکخراوەکان ڕاگەیاند و ئومێدیشى خواست لەسەرجەم کارەکانیاندا سەرکەوتووبن.

‌ 477 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure