ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان : پێشكه‌وتنی تواناكانی یانه‌ی وه‌رزشی ڕزگاری ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی وه‌رزشی یه‌ بۆ ناوچه‌ی گه‌رمیان سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان: پێویسته‌ به‌رپرسیارانه‌ مامه‌له‌ بكه‌ین و ببینه‌ به‌شیك له‌چاره‌سه‌ر نه‌ك هۆكاری ئاڵۆزی بین... شانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌ سروشتی یه‌كان پیكهێنرا
کۆبونەوەى ئیدارەى گەرمیان و حیزب و لایەنە سیاسیەکان بەڕێوە چوو ‌
19 / 12 / 2017


پاش ئەوەى گرژى و ئاڵۆزى لەچەند شارێکى هەرێمى کوردستان بەهۆى خۆپیشاندانى بەشێک لەهاوڵاتیانەوە دروست بوو , ئێوارەى ئەمڕۆ ١٩ى کانوونى یەکەمى ٢٠١٧  لە دیوانى ئیدارەى گەرمیان بەسەر پەرشتى سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان و بەئامادەبوونی قائیمقامى قەزاى کەلار و  نوێنەرى حیزب و لایەنە سیاسیەکان و بەرپرسانى ئەمنى سنوورەکە، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا و لەئەنجامی کۆبونەوەکەش گەیشتنە چەند بڕیارێک.

لەکۆبوونەوەیەدا سەرنج و تێڕوانینى هەموولایەک لەبارەى ئەو ڕەوشەى ئێستاى هەرێمى کوردستانەوە تاوتوێ کراو چۆنێتى هەماهەنگى و ڕێگریکردن لە پشێوى تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکە بوو.

هاوکات هەمووان کۆک بوون لەسەر ئەوەى کە خۆپیشاندان و گردبوونەوەى ناڕەزایى مافى هەمووچین و توێژێکە بەڵام بەو مەرجەى لە چوارچێوەى یاسایى خۆى لانەداو بۆ مەرامى شەخسى و موزایەدەى سیاسى بەکار نەهێنرێت، هەروەک تێکدان و ئاگرکردنەوەو هێرشکردنە سەر فەرمانگەحکومى و حیزبییەکان بەکارێکى خراپ وەسف کرا.

ئیدارەى گەرمیان و سەرجەم لایەنە سیاسیەکان هاوڕاببوون لەسەر ئەوەى ئەگەر خۆپیشاندان لە هەرشارێکى سنوورەکە ئەنجامدرا ئەرکى پاراستنى هەر خۆپیشاندەرێک هیزە ئەمنییەکان دەیگرنە ئەستۆ هەروەک ڕێگەش بەوکەسانە نادرێ کە بەدەمامکەوە بەشدارى لەهیچ جۆرە گردبوونەوەیەکدا بکەن.

هەرلە کۆبوونەوەکە بڕیاردراحیزب و لایەنە سیاسیەکان لایەنگرانى خۆیان ئاگادار بکەنەوە کە ئەگەر بەشدارى خۆپیشاندانیان کرد بەهیچ جۆرێک نەبنە بەشێک لە ئاڵۆزى و هۆکارنەبن بۆ بەلاڕێدابردنى ئاراستەى خۆپیشاندان بۆ سەر بارەگاحیزبى و فەرمانگە حکومییەکان.

لەلایەکی ترەوە، بەڕێوەبەری دەزگا ئەمنییەکان جەختیان کردەوە، سەرجەم هێزەکان رادەسپێرن بەو پەڕى ڕێزو شارستانى بوونەوە مامەڵە لەگەڵ تاکى خۆپیشاندەر بکەن و بەهیچ جۆرێک ئازار بە خۆپیشاندەر نەگەیەنن.

لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا، تەئکید لەوەکرایەوە فەرمانبەران و مامۆستایان بارودۆخى گوزەرانیان لەو پەڕى سەختى و ناهەمواریدایەو ئەکرێت لەڕیگەى فشارى مەدەنیانەوە حکومەت بهێنرێتە سەرخەت بۆ چارەسەرکردنى هەنووکەیى و باشکردنى گوزەرانیان.

لەکۆتاییدا دەرەنجامى کۆبوونەوەکە لە سێ خاڵدا ڕاگەیندرا.

یەکەم:  ڕێگرى لەهەرکەسێک دەکریت  کە بەدەمامکەوە بەشدارى لە خۆپیشاندانەکاندا دەکات.

دووەم:درێژەدان بەخۆپیشاندان مافێکى ڕەوایە بەو مەرجەى لەشوێنێکى دیاریکراو ڕێگە پێدراو بیت و پاراستنى ئەمنیەتیشى دەکەوێتە ئەستۆى هیزەئەمنییەکان.

سێ یەم:حیزبەکان کۆبوونەوە ئەنجام بدەن و پەیامى خۆیان کەخۆى لە ماف و داخوازى هاوڵاتیاندا دەبینێتەوە لە چوارچێوەى یاداشتى فەرمیدا  بدرێتە حکومەت.

‌ 354 جار خوێندراوه‌ته‌وه
كۆمێنتت بنوسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌

*ناو:
 
*ئیمه‌یل:
 
*كۆمێنت:
 


ڕاپۆرت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان
كێشه‌ و گرفته‌كانی خانه‌قین تاوتوێكرا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ كۆبویه‌وه‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
له‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌"‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure