تیمێكی كه‌نه‌دی – فه‌ره‌نسی كار له‌سه‌ر كێشه‌كانی دوزخورماتوو ده‌كه‌ن
23 / 12 / 2017
ئه‌مڕۆ (23ی كانوونی یه‌كه‌م) تیمێك له لێكۆڵه‌ر و رۆژنامه‌نوسی فری لانزی كه‌ندی – فه‌ره‌نسی، به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر دوزخورماتوو سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه دیداریان ئه‌نجامدا.
له‌و دیداردا، تیمه‌كه ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ره‌وشی دوزخورماتوو و ئه‌نجامدانی راپۆرتی رۆژنامه‌وانی و بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌كانی فه‌ره‌نسا و كه‌نه‌دا، سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و پێویستیان به زانیاری ورد و ده‌قیقه له‌سه‌ر ره‌وشه‌كه.
جه‌ختیان له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه وكۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه له سه‌ر دوز و بڵاوكردنه‌وه‌یان له رۆژنامه‌كانی كه‌نه‌دا و فه‌ره‌نسا، رۆڵێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت له ناساندنی كه‌یسی دوزخورماتوو به جیهانی ده‌ره‌وه و به‌ده‌مه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
دواتر تیمه‌كه چه‌ندین پرسیاریان ده‌رباره‌ی ره‌وشی كوردانی دوزخورماتوو، له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌رو بارودۆخی گوزه‌رانی ئاواره‌كان و ئه‌و تاوانانه كرد كه به‌رامبه‌ر كورد له قه‌زاكه ئه‌نجامدراوه.
لای خۆیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ووردی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی تیمه‌كه‌ی دایه‌وه و له میانی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له دوای 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه، بارودۆخێكی ناجێگیری ئه‌منی رووی له قه‌زای دوزخورماتوو كردووه، چه‌ندین هاوڵاتی كورد كوژراون و ماڵیان به تاڵان براوه، نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار خێزانی كوردی دوزخورماتوو ئاواره‌ی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان بوون كه خۆی له نزیكه‌ی 34 هه‌زار هاوڵاتی ده‌بینێته‌وه 190 خێزانیان له كامپی تازه‌دێن له كه‌لار ئه‌وانه‌ی تریان له كامپ نین و به‌سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان دابه‌شبوون، دوای ئاواره بوونیشیان 450 ماڵی كورد سوتێنراون و ته‌قێندراونه‌ته‌وه.
سه‌په‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌و دیداره‌دا، باسی له كێشه‌ی نێوان پێكهاته‌ی توركمان و كوردی قه‌زای دوزخورماتوو كرد و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كورد به‌درێژایی مێژوو له‌و قه‌زایه زۆرینه بووه، به‌ڵام حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق به‌به‌رنامه كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه رێژه‌ی كورد كه‌مبكه‌نه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ش تا ئه‌م دواییانه كورد هه‌ر زۆرینه بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وابڕوات كورد وه‌ك زۆرینه نامێنێته‌وه.
راشیگه‌یاند، له دوای ئاواره‌بوونی هاوڵاتیانی دوزخورماتوو، ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی به‌گه‌ڕخست بۆ گه‌یاندنی ده‌نگیان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان له خۆراك و شمه‌كی پێویست، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له‌لایه‌نه حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق و ئاژانسه‌كانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاوكاری و كۆمه‌كیان پێشكه‌شكراوه به‌ڵام هێشتا پێداویستییه‌كانیان پڕ نه‌بۆته‌وه.
ده‌رباره‌ی پرسی به دۆكیۆمێنتكردنی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر كوردانی دوزخورماتوو كراون، سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتی "له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تیمی تایبه‌ت به دۆكیۆمێنتكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانانه كراون و كاری باش ئه‌نجامدراوه".
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، تیمه‌كه پرسیاری ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دوزخورماتوو و پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد بۆ قه‌زاكه كرد، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له وه‌ڵامدا رایگه‌یاند، به جێگیركردنی هێزێكی بێلایه‌ن له قه‌زاكه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن و خێزانه كورده‌كان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه.
844 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|