سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كۆده‌بێته‌وه
23 / 12 / 2017
ئه‌مڕۆ (23ی كانوونی یه‌كه‌م) به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ئه‌منی له دوای ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی قایمقامی قه‌زای كه‌لار و كفری، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سنوره‌كه كۆبوه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راگه‌یاند "ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان مافی ره‌وای هه‌موو چین و توێژه‌كانه، هه‌موو لایه‌ك له گه‌ڵیدایه به‌ڵام به‌شێوه‌ی ماده‌نیانه و دور له ئه‌نجامدانی توندوتیژی و هه‌ڵكوتانه سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ئه‌نجامبدرێت، چونكه ئه‌مانه موڵكی گشتین و پێویسته به هه‌موومانه‌وه بیانپارێزین".
ووتیشی "لێره‌وه سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كان له سنوره‌كه ده‌كه‌ین له روانگه‌ی به‌رپرسیارێتی و له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وشه‌كه و په‌رۆشیان بۆ ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندان و راگه‌یاندنی بایكۆت و مانگرتن، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی داخوازی و داواكارییه‌كانیان به مافێكی ره‌وا ده‌زانین و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێیان بكات".
هاوكات، سه‌په‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، وێڕای سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایش له‌به‌رامبه‌ر ماندووبوونیان و به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیان بۆ پاراستنی سه‌رۆوماڵی هاوڵاتیان و سه‌لامه‌تی ژیانیان جه‌ختیشیكرده‌وه "پێویسته هێزه‌كان زیاتر كۆنترۆڵی خۆیان بكه‌ن و به‌شێوازێكی ته‌ندروست و ئارام مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی نارازی بكه‌ن چونكه ئه‌وانیش رۆڵه و كه‌سوكاری ئێمه‌ن سه‌لامه‌تی و ژیانی هاوڵاتیان لای ئێمه له سه‌رووی هه‌موو شتێكه".
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی ووت "ئه‌وه‌ی كه بۆ ئێمه جێگه‌ی شانازی و دڵخۆشییه خۆشبه‌ختانه هیچ شتێكی نه‌خوازراو له گه‌رمیان روینه‌داوه و خوێنی هیچ هاوڵاتییه‌ك نه‌رژاوه ده‌بێت نه‌ڕژێت، دیاره ئه‌مه‌ش به هاوكاری و تێگه‌یشتن له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران ده‌بێت".
دواتر، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به ووردی باسیان له بارودۆخه‌كه و ئه‌ركه‌كانی خۆیان كرد و ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، كه پابه‌ندن به پاراستنی خۆپیشانده‌ران و ئه‌منیه‌تی هاوڵاتیان و داموده‌زگاكان كه موڵكی گشتین.
ته‌ئكیدیان له‌وه‌شكرده‌وه، رێگری بكرێت له هه‌ر ده‌سته و گروپ و تاقمێكی دیاریكراوی سیاسی، مافی ره‌وای خه‌ڵك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كاربهێنن و خه‌ڵكی هه‌ژار بكه‌نه قۆربانی بۆ گه‌یشتن به ئامانجی خۆیان و پێویسته خۆپیشانده‌رانیش له‌وه تێبگه‌ن كه داخوازییه‌كانیان نه‌چێته خزمه‌تی هیچ گروپێك.
811 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|