ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان : پێشكه‌وتنی تواناكانی یانه‌ی وه‌رزشی ڕزگاری ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی وه‌رزشی یه‌ بۆ ناوچه‌ی گه‌رمیان سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان: پێویسته‌ به‌رپرسیارانه‌ مامه‌له‌ بكه‌ین و ببینه‌ به‌شیك له‌چاره‌سه‌ر نه‌ك هۆكاری ئاڵۆزی بین... شانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌ سروشتی یه‌كان پیكهێنرا
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین و گەرمیانی یەکێتی کۆبووەوە ‌
9 / 1 / 2018


ئەمڕۆ (۹ی کانوونی دووەم) بەمەبەستی هەماهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندییەکان و تاوتوێکردنی باردۆخی ئەمنی و سیاسی ناوچەکە، شێرکۆ میروەیس لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین و محەمەد عەبدوڵا سەرپەرشتیاری مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و وەفدی یاوەریان کەپێکهاتبوون لە ئەندام و کاڕگێری هەردوو مەلبەند سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەکە کۆبوونەوە.

لەو دیدارەدا، کە بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان ئامادەبوو، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان تیشکی خستەسەر گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان و ئیدارە و رایگەیاند، ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان پەیوەندی باشی هەبووە و لە سەروبەندی بارودۆخە ناهەموارەکان و خۆپیشاندانەکان ئەو پەیوەندییانە رۆڵی باشیان بینیوە لە هێورکردنەوە بارودۆخەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکان.

هەر لە کۆبونەوەکەدا، بە ووردی تاوتوێی دۆخی ئێستای قەزای خانەقین و ناحیەی جەلەولاو دەوروبەرییان کراو لەڕووی ئەمنییەوە تێڕوانین و دیدی یەکتریان بەهەند وەرگرت.

هاوکات لە کۆبونەوەکە، باس لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و هەریم و پرسی یەکڕیزی لایەنە کوردییەکان لەو ناوچانە کراو بەتایبەت بۆ ئەو مەبەستە یەکڕیزی نەتەوایەتی بۆ ئێستای قۆناغەکە بەگرنگەوە باسکرا.

ھاوکات ململانێ نێوخۆییەکانی ھەرێمی کوردستان کەلەئێستادا بوون بە ڕۆژەڤی
میدیاو کاریگەری خراپیان لەسەر کۆمەڵگە جێھێشتووە تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو.

ھەردوولا جەختیان کردەوە کاربکەن ھەرچی زووە لەناوچەکەدا دەروونی نائارامی خەڵک ھێور بکرێتەوەو فەزایەکی ئارام و پڕ لە ئاسایش بۆ خەڵک فەراھەم بکرێت.

‌ 229 جار خوێندراوه‌ته‌وه
كۆمێنتت بنوسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌

*ناو:
 
*ئیمه‌یل:
 
*كۆمێنت:
 


ڕاپۆرت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان
كێشه‌ و گرفته‌كانی خانه‌قین تاوتوێكرا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ كۆبویه‌وه‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
له‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌"‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure