ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لیژنەی تایبەت بە وەرگرتنی سامپڵی (DNA) لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بەسەردەکاتەوە
پرۆژەی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی گەرمیان و گەرمیانیەکان یەکەم چالاکی ئەنجامدا ‌

16 / 1 / 2018

ەمڕۆ (۱٦ی کانوونی دووەم) بە ئامادەبوونی سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ژمارەیەک لە رۆشنبیرانی سنورەکە، لە هۆڵی وەرزش و لاوانی کەلار، پرۆژەی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی گەرمیان و گەرمیانییەکان، کە لەلایەن کۆمەڵەی روناکبیری وکۆمەڵایەتی کەرکوکەوە خاوەنداری دەکرێت راگەیندرا و چەند جالاکییەک ئەنجامدرا.

لەمیانی راگەیاندنی پرۆژەکە، بێستون ژاڵەیی سەرپەرشتیاری پرۆژەکە، رایگەیاند، ئەم پرۆژەیە کۆمەڵەی روناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوک خاوەنداری دەکات و بە ئامانجی رەخساندنی کەشێکی کۆمەڵایەتی و گەڕانەوە بۆ کلتور و رەسەنایەتی گەرمیان و دورکەوتنەوە لە بارودۆخی بێزراوی سیاسی و یەکتر تەخوینکردن و زیندوکردنەوەی کەلەپوری دەوڵەمەندی ناوچەکەمان بەبێ لەبەرچاوگرتنی هیچ ئینتیمایەک ئەم پرۆژەیە رادەگەیەنین بۆ ئەوەی بتوانن خزمەت بە هاوڵاتیانی گەرمیان بکەین.

ووتیشی، ئەمە دوا چالاکیمان نابێت و لەبواری گۆرانی رەسەن و شیعری میلی بانەتی دیکەی جۆراوجۆر لە داهاتوودا پرۆژەیان دەبێت و دەرگاشیان کراوەیە کراوەیە بۆ هەر کەسێک بیەوێ بێتە ناو پرۆژەکە و پێشنیاری چالاکی بکات.

دوابەدوای ئەوەش، لەلایەن شێخ محەمەد شاکەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی روناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوک، کۆڕێک بە ناونیشانی (ژیانی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری نیوسەدەی رابردوی گەرمیان) وەک یەکەمین چالاکی پرۆژەکە پێشکەشکرا و تیایدا، تیشکی خستەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری هاوڵاتیانی گەرمیان لە ساڵانی پەنجاکانەوە تا ئێستا و دواتر بەراوردی ئەو دوو قۆناغە.

لە کۆتایی کارەکانی پرۆژەکەشدا، گۆرانی و مەقام لەلایەن هونەرمەند ئارام رەشید پێشکەشکرا.

‌ 535 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure