ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە گەرمیان رێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر فەرمانبەران داوا دەکان خۆیان بەشداربن لە دیاریکردنی نرخی خانووەکانیان پرسەنامەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کۆچی دوایی شێخ بایز تاڵەبانی
کۆنفرانسی کتێبخانەکانی کوردستان لە گەرمیان دەبەسترێت ‌
30 / 1 / 2018


ئەمڕۆ (۳٠ی کانوونی دووەم) بەمەبستی ئامادەکاری بۆ بەستی کۆنفرانسی کتێبخانەکان لە گەرمیان، بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانە گشتییەکانی هەرێم بە یاوەری جێگرەکەی و بەڕێوەبەری کتێبخانە گشتییەکانی گەرمیان و جێگری بەڕێوەبەری کتێبخانە گشتییەکانی سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵیان کۆبوەوە.

لە کۆبونەوەکەدا، نەوزاد جەلال ئەمین بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانە گشتییەکانی هەرێم باسی لە گرنگی بەستنی کۆنفرانسی کتێبخانە گشتی یەکانی کور ستانی لەگەرمیان کرد وبەخاڵێکی وەرچەرخانی باشی زانی بۆ ئاییندەی کتێب دۆستان
ھەلومەرجی لەباری ناوچەکەو گەشەکردنی زانکۆی گەرمیان و بەرزبوونەوەی ئاستی ڕۆشنبیری   تێھەڵکێشکرد بە گرنگیدانی تاک بەخوێندنەوە، ئومێديشى خواست بتوانن لەم ڕێگەیەوە خزمەتێکی بچوکی گەرمیان بکەن.
.


پاشان یاسین قادر بەرزنجی جێگری بەڕێوەبەری کتێبخانە گشتی یەکانی سلێمانی تیشکی خستەسەر  منەوەری کەسایەتی یە دیارەکانی ڕابردووی ناوچەکەو گەرمیانی بەلانکەی قوربانیدان و تێکۆشان باسکرد.

ئەو ووتی، ئێمە سێ کۆنفرانسمان لەشارەکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی سازکردووە دەیانەوێت گەرمیانیش حەقی خۆی بدرێتێ و ئەم جارە سەکۆی گەرمیان ھەواری کۆنفرانسەکەیان بێت.

لەبەرامبەردا، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەڵێنی ھاوکاریکردنی پێدان و بەشێک لەتێچووی کاری کۆنفرانسەکەشی خستە ئەستۆی ئیدارەی گەرمیان و داواشی لێکردن ئەولەوییەت بدرێتە خەڵکی ناوچەکە لەپێشکەشکردنی پانێڵەکانی کۆنفرانسەکەو بەڵێنی ھەماھەنگی زیاتری پێدان لەبەرەو پێشچوونی کارەکانیاندا.

ئەمساڵ کۆنفرانسی کتێبخانە گشتی یەکانی ھەرێم لەگەرمیان دەبەسترێت و ماوەی سێ ڕۆژ درێژە بەکارەکانی دەدات.

‌ 264 جار خوێندراوه‌ته‌وه
كۆمێنتت بنوسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌

*ناو:
 
*ئیمه‌یل:
 
*كۆمێنت:
 


ڕاپۆرت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان
كێشه‌ و گرفته‌كانی خانه‌قین تاوتوێكرا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ كۆبویه‌وه‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
له‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌"‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure