ئیداره‌ی گه‌رمیان پیرۆزبایی له یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌كات
7 / 2 / 2018
به‌بۆنه‌ی یادی 24 ساڵه‌ی راگه‌یاندنییه‌وه، شاندی ئیداره‌ی گه‌رمیان به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد و پیرۆزبایی لێ‌كردن.
عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له دیداریدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتوو و ستافی مه‌ڵبه‌نده‌كه پیرۆزبایی ئیداره‌ی گه‌رمیانی پێگه‌یاندن. عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، یه‌كگرتووی ئیسلامی له مێژووی كاركردنیدا به سیاسیه‌تێكی میانڕه‌وانه رۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ری هه‌بووه له هه‌رێمی كوردستان و هیوای خواست له ئاینده‌شدا بتوانن خزمه‌تی زیاتر بكه‌ن.
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ووتیشی "یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ماوه‌ی رابردوودا هاوكارێكی باشی ئیداره‌ی گه‌رمیان بووه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه".
لای خۆیه‌وه، ئه‌رسه‌لان محه‌مه‌د به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كگرتووی ئیسلامی سوپاسی شانده‌كه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی و دواتر، تیشكی خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان حزبه‌كه‌یان و حكومه‌ت به گشتی په‌یوه‌ندی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یان و ئیداره‌ی گه‌رمیان به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌وان وه‌ك هه‌میشه هاوكاری ئیداره ده‌بن بۆ خزمه‌تی گه‌رمیان.
526 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|