ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات ‌

7 / 2 / 2018

ئەمڕۆ (۷ی شوبات) بەسەرپەرشتی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و بەئامادەبوونی قایمقامی قەزای دوزخورماتوو و قایمقامی کفری و نوێنەری هاوڵاتیانی قەزای دوز، لە دوانی ئیدارەی گەرمیان سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارەکان کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا.

لە کۆبونەوەکەدا، د.دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لێرەین بەمەبەستی قسەکردن لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ گەڕانەوەی تەواوی هاوڵاتیانی دوزخورماتوو بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و چارەسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانەی رێگر بوون لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان. لەگەڵ ئەوەشدا، دەمانەوێ هەماهەنگی زیاتر بکەین لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان تا شوێنی زیاتر دابینبکات بۆ تۆمارکردنی ناوی تەواوی ئاوارەکانی دوزخورماتوو.

وەزیری کۆچبەران ووتیشی، ماوەیەکە پرۆسەی گەرانەوەی هاوڵاتیانی کورد بۆ دوزخورماتوو دەستپێکردووە و تائێستا نزیکەی سێ هەزار و ۵٠٠ خێزان گەراونەتەوە بەڵام ئێمە دەمانەوێ پرۆسەکە خێراتر بکرێت و نزیکەی شەش هەزار و ۵٠٠ خێزانی تر ماون ئەوانیش بگەڕێنەوە.

لای خۆیەوە، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانە تەنها لەبەر کوردبوونلە دوزخورماتوو ماڵوێران بوون و ئاورەبوون و پێویستە هەموو لایەک هەوڵەکانی بەگەڕ بخات بۆ ئەوەی هەرچی زووە  بگەڕێنەوە شارەکەی خۆیان، ئێمەش لە ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ ئیدارەی دوزخورماتوو هەماهەنگی تەواو دەکەین و هاوکار دەبین بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.

ووتیشی، ئیدارەی شوینی تایبەت بۆ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دابین دەکات بەمەستی تۆماکردنی ناوی تەواوی ئاوارەکانی دوزخورماتوو.

هاوکات، لەیس حەمید قایمقامی قەزای دوزخورماتوو بە وەکالەت، رایگەیاند، ئێستا بارودۆخی ئەمنی دوز خورماتوو لە رووی ئەمییەوە تارادەیەکی باش جێگیرە و هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا و پۆلیسی ئیتیحادی سەرپەرشتی مەلەفی ئەمنی دەکەن و دەرگا کراوەیە بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیانی کورد.

راشیگەیاند، ئەوان وەک حکومەت ئامادەن خزمەتگوزاری و ئەمنیەتی پێویست بۆ تەواوی هاوڵاتیانی دوز دابین بکەن داواشی لە هاوڵاتیانی کورد کرد دەکەین شوێنی خۆیان.

دواتر هەر لە کۆبونەوەکە، نوێنەری هاوڵاتیانی کوردی دوز، چەند داواکارییەکیان ئاراستەی وەزیری کۆچبەرانی عێراق کرد، لەوانەش، ئاساییکردنەوەی باری ئەمنی قەزاکە و جارەسەرکردنی کێشەی خوێندن و قەربەوکردنەوەی هاوڵاتیانی زیان لێکەوتوو و کارئاسانی بۆ گەڕانەوەی لایەنە سیاسیەکان بە چۆڵکردنی بارەگاکانیان، هەروەها ئاساییکردنەوەی بازگەکان و ریگری نەکردن لەو هاوڵاتیانەی دەگەڕینەوە، لای خۆیەوە د.دەرباز وەزیری کۆچبەران رایگەیاند، ئەو کێشانەی بزانین لەسەر ئاستی لەناوخۆ چارەسەر دەبن ئەوە قایمقام چارەسەریان دەکات، ئەوەشی پیویست بێت ئێمە دەیگەیەنینە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
‌ 763 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure