ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەت و جیگرەکەی بەشداری پرسەی شەهیدەکانی خانەقین دەکات ‌

10 / 2 / 2018


ئەمڕۆ (۱٠ی شوبات) بە یاوەری شاندێکی حکومی و قایمقامی قەزای خانەقین، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە نوێنەرایەتی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی پرسەی شەهیدەکانی چەند رۆژی رابردووی خانەقینی کرد.

لەو سەردانەدا، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێڕای بەشداریکردن لە پرسەی شەهیدەکان، پەیامی ماتەمینی و سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەی بە خانەوادەی شەهیدەکان گەیاند و ئەوەی خستەڕوو "بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەوپەڕی نیگەرانن لە روداوەکە و هاوخەمتانن".

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێرای گەیاندنی پەیامی هاوخەمی دوپاتکردەوە، حکومەتی هەرێم هاوکاری تەواوی ئیدارەی خانەقین دەبێت بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی کارە تیرۆریستیەکە و رادەستکردنیان بە دادگا.

هاوکات، سەڵاح کوێخا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانە کە شەهید بوون زۆربەیان لە کوردانی  زەرگۆشی بوون ئەوە یەکەم جاریش نیە لەم سنورە کوردانی زەڕگوشی قوربانی دەدەن و کۆمەڵکووژ دەکرێن، دیارە تەنها لەبەر کوردبوون و ناسنامەی نەتەوەیی وایان لێدەکرێت.

داواشیکرد، هەرچی زووە دەزگا ئەمنییەکانی سەربە حکومەتی عێراق لە ناوچەکە هەموو هەوڵەکان بەگەڕبخەن بۆ دۆزینەوەی بکوژی حەوت گەنجەکەی خانەقین و ریگری بکەن لە دوبارە بوونەوەی روداو لەم شێوەیە.

لای خۆشیانەوە، خانەوادی شەهیدەکان سوپاسی سەرۆکی حکومەت و جیگری سەرۆکی حکومەتیان کرد بۆ هاوخەمییان و داوایانکرد، بکوژی کوڕەکانیان دەستگیربکرێت و سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.

لەچەند شەوی رابردوودا، لە گەڕەکی بەختیاری خانەقین، چەند چەکدارێکی نەناسراو لە ناو ئۆتۆمبیلێکدا، دەستڕێژی گولەیان ئاراستەی ناو دوکانێک کرد و بە هۆیەوە حەوت هاوڵاتی شەهید بوون و دوو هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.
‌ 729 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure