قوتابخانه‌ی وانۆ بۆ نابیستان پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری و كاری ده‌ستی ده‌كاته‌وه
12 / 2 / 2018
ئه‌مڕۆ (12ی شوبات) به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، پیشانگایه‌كی شێوه‌كاری و كاری ده‌ستی قوتابخانه‌ی وانۆ بۆ نابیستان كرایه‌وه.
له پێشانگاكه‌دا، كه له‌لایه‌ن قوتابیانی نابیستی قوتابخانه‌كه‌وه ئاماده‌كرابوون، ده‌یان تابلۆ و كاری ده‌ستی نمایشكران، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌هات، قوتابخانه‌كه به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی خولێكی بۆ قوتابیه نابیسته‌كان كردبوه‌وه.
له میانی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه ده‌روون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چوار ساڵه قوتابخانه‌ی وانۆ بۆ نابیستان له گه‌رمیان دامه‌زراوه و رۆڵێكی باشی هه‌بووه له خزمه‌تكردنی توێژی نابیستان، ئێمه‌ش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پیدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان به‌گوێره‌ی توانا هاوكاریان بوین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ئێستادا كاریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قوتابخانه ببێته به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان و بیناشیان بۆ دابینكردووه.
لای خۆیه‌وه عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ده‌ستخۆشی له به‌رپرسانی قوتابخانه‌ی وانۆی نابیستان كرد وهاوكاری پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیانیشی پیشاندا بۆ كار و پرۆژه‌كانیان له داهاتوودا.
585 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|