رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كار بۆ نه‌هێشتنی ئاسه‌واره‌كانی ووشكه ساڵی ده‌كه‌ن
14 / 2 / 2018
ئه‌مڕۆ (14ی شوباتی 2018) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی سه‌ر ه‌ب نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌یه‌ك رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوه‌وه و پرسی كه‌م بارانی و هاوكاری رێكخراوه‌كان بۆ سنوره‌كه تاوتوێكران.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه تیایدا، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مرۆیی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌ی بوو، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ له چاو ساڵانی رابردوو رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م باران باریوه به‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك ووشكه‌ساڵی له سنوره‌كه سه‌یهه‌ڵداوه، بۆیه له ئاكامی كه‌م بارانی، گه‌رمیان توشی كێشه‌ی گه‌وره بووه پێویستی به هاوكاری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باسی له‌وه‌شكرد، به‌هۆی كه‌م بارانی ئه‌مساڵه‌وه گوند نشینه‌كان كێشه‌ی گه‌وره‌یان بۆدروست بووه له به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و مه‌ڕوماڵات و ئه‌و گه‌نمه‌ی له زه‌وییه دێمه‌كاندا چاندراوه ئه‌گه‌ری زۆر زۆری هه‌یه بفه‌وتێت، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ش بۆ ساڵێكی تر جوتیارانی سنوره‌كه بنه تۆیان نابێت له كاتێكدا ساڵانی رابردووش به‌رهه‌می گه‌نمیان داوه‌ته به‌غدا و به‌غداش پاره‌كه‌یانی نه‌داوه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتیشی، پێویسته رێكخراوه‌كان هاوكاری ته‌واوی گونده‌كانی سنوری گه‌رمیان بن بۆ تێپه‌راندنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی كه‌م بارانی و بوژانه‌وه‌ی ناوچه‌كه.
ئه‌مساڵ له چاو ساڵانی رابردوو كه‌مترین باران له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان باریوه، به‌جۆرێك له سوری قه‌زای كه‌لار و كفری بێجگه له ناحیه‌ی پێباز كه‌متر له 50 ملم باران باریوه.
لای خۆشانه‌وه رێكخراوه‌كان بڕیاریاندا به‌پێی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و به‌پێی تواناكانیان، كار بۆ نه‌هێشتنی شوێنه‌واره‌كانی ووشكه ساڵی بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، چه‌ند سێكته‌رێك دیاریكرا، له‌وانه‌ش (ئاوی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی و كشتوكاڵ و ئاودێری و ئاژه‌ڵداری، ژینگه و ئاژه‌ڵی كێوی، به‌هاناوه‌چوونی گوندنشینه‌كان)
913 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|