ئه‌مڕۆ (29ی شوبات) به ئاماده‌بوونی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و خانه‌واده‌یان شه‌هیده‌كان، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گرنگه‌وه به هاوكاری و چاودێری (لاهور شێخ جه‌نگی) مه‌راسیمی یادی 29 ساڵه‌ی شه‌هیدانی ئه‌شكه‌وتی داری خله به‌ڕێوه‌چوو.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا، عومه‌ر عه‌لی له رێكخراوی ده‌سته‌ی گزنگ رایگه‌یاند: له یادی 29 ساڵه‌یدا ده‌سته‌ی گزنگ وه‌ك به‌رزراگرتنی یاده‌كه به هاوكاری و چاودێری لاهور شێخ جه‌نگی هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی ئه‌م مه‌راسیمه، هه‌رچه‌ند بڕیار بوو مه‌راسیمه‌كه له شویچنی رووداوه‌كه ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام له‌به‌ر ناهه‌مواری كه‌ش و هه‌وا نه‌مانتوانی له‌وی ئه‌نجامی بده‌ین.
دواتر، محه‌مه‌د عه‌بدوڵا سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له ووته‌یه‌كدا تیشكی خسته‌سه‌ر خه‌بات و تێكۆشانی شه‌هیدانی داری خله، ووتی، له دوای شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال له گه‌رمیان ئه‌م پۆله پێشمه‌رگه تێكۆشه‌ره بڕیاریاندا وه‌ك پارتیزان له گه‌رمیان بمێننه‌وه و چالاكی بكه‌ن به‌ڵام مخابن سروشت رێگه‌ی نه‌دان به‌رهه‌می خه‌باتی خۆیان ببینن و شه‌هید بوون.
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا، خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان.
رۆژی (19/2/1989) و له دوای ئه‌نفال پۆلێك شه‌هیدی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه ژماره‌یان حه‌وت پێشمه‌رگه بوو، له كاتی پارتیزانیدا له ئه‌شكه‌وتی داری خله له سنوری قه‌زای كه‌لار خۆیان حه‌شاردا و ئه‌شكه‌وته به‌سه‌ریاندا روخا و دوای ململانێیه‌كی سه‌خت شه‌هید بوون، له‌دوای راپه‌ڕین ئه‌شكه‌وته كرایه‌وه و ته‌رمه‌كانیان و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌په‌له‌كانیان ده‌رهێنران