وەفدێکی عێراقی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
20 / 2 / 2018
ئه‌مڕۆ (20ی شوباتی ٢٠١٨) به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له ژیان و گوزه‌رانی ئاواره‌كان و تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه شاندێكی عێراقی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مرۆیی ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌رانی گه‌رمیان له گه‌ڵیدا كۆبوویه‌وه.
شانده عێراقیه‌كه پێكهاتبوو له راوێژكاری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و راوێژكاری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عێراق و نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی هێزه هێراقییه‌كان.
له كۆوبه‌وه‌كه‌دا، د.حافز عه‌بدولعه‌زیز راوێكاری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، جێگه‌ی خۆیه‌تی سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیان بكه‌ین كه له‌یه‌كه‌م رۆژی شه‌ڕی داعش و ئاڵۆزییه‌كان ده‌رگای بۆ ئاواره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق كردۆته‌وه و هه‌زاران خیچزانی ئاواره‌ی له خۆی گرتووه به باشترین شێوه خزمه‌تگوزاریان بۆ دابینكراوه.
ووتیشی، ئێمه له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له ژیان گوزه‌رانی ئاواره‌كانی نێو كامپه‌كانی گه‌رمیان سه‌ردانمان كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێمه‌ن خۆشه په‌یوه‌ندی و هه‌ماتهه‌نگی هه‌ردولا بۆ خزمه‌تی ئاواره‌كان پته‌و بێت و هاوكاری یه‌كتر بین.
لای خۆیه‌وه، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌وان له ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌موو له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، هه‌موو هه‌وڵێكیان به‌گه‌ڕخستووه بۆ خزمه‌تكردنی ئاواره‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، كارئاسانی ته‌واویان كردووه له‌گه‌ڵ رێكخره‌وه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ئاواره‌كان.
ووتیشی، گه‌لی كورد له ژیانیدا زۆر توشی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری بۆته‌وه و له خه‌می ئاواره‌یی تێگه‌یشتووین، ئه‌وه‌شی كردومانه بۆ ئاواره‌كان ئه‌ركی سه‌رشانمان بووه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین هه‌میشه خزمه‌تی باش و پێویست به‌و ئاوارانه بكه‌ین.
908 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|