مه‌راسیمی سه‌ره‌كی یادی 48 ساڵه‌ی رۆژی كه‌لار ئه‌نجامدرا
28 / 2 / 2018
ئه‌مڕۆ (28ی شوبات) به‌ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ژماره‌یك له به‌رپرسان و هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران له مه‌راسمێكدا له هۆڵی وه‌رزش و لااوانی كه‌لار به چه‌ند چالاكییه‌ك یادی 48 ساڵه‌ی رۆژی كه‌لار به چه‌ند چالاكییه‌ك كرایه‌وه.
یاده‌كه له ژێر ناوی (كه‌لار له ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ مه‌ڵبه‌ندی پارێزگایه‌ك) به چاودێری سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به سه‌رپه‌رشتی شه‌هاب ئه‌حمه‌د قایمقامی قه‌زای كه‌لار، له ماوه‌ی دوو رۆژدا چالاكییه‌كانی ئه‌نجامدرا.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، په‌رده له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كه‌لار لادرا و ژماره‌ی دووه‌می گۆڤاری تایبه‌ت به یادی كه‌لار به‌سه‌ر ئاماده‌بووان دابه‌شكرا، دواتر شه‌هاب ئه‌حمه‌د قایمقامی قه‌زای كه‌لار و سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاده‌كه، ووتارێكی پێشكه‌شكرد و تیایدا رایگه‌یاند، كه‌لار شارێكی گه‌وره و زیندووی كوردستانه و له ناوه‌ندی قه‌زایه‌یك زیاتره و بگره ئێستا وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
قایمقامی قه‌زای كه‌لار له ووتاره‌كه‌یدا تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی پێگه‌ی جوگرافی شاری كه‌لار و قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی و زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوانی شاره‌كه له ساڵی 1947 وه تاكو ئێستا، ئاشكارشیكرد، ئێستا ژماره‌ی دانیشتوانی شاری كه‌لار نزیكه‌ی 270 هه‌زار كه‌سه.
ووتیشی، كه‌لار له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانگه‌كان ئاوه‌دانی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه و جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌وه سوپاسی جێگری سه‌رۆی حكومه‌تیش بكه‌ین كه ساڵی رابردوو له یادی 47 ساڵه‌ی رۆژی كه‌لار به‌ڵێنی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریدا و ئێستا له‌بواری جێبه‌جێكردندان.
دواتر، له مه‌راسیمه‌كه‌دا چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و دۆكیۆمێنتی جۆراوجۆر ئه‌نجامدرا كه گوزارشت بوون له شاری كه‌لار و مێژووی قۆناغه جیاجیاكانی.
658 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|