ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
به‌پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیان خویندنگایه‌كی تایبه‌ت به‌ منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كرایه‌وه‌ به‌بڕیاری جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان 12 كورسی خویندن له‌ قوتابخانه‌ی كه‌لاری نێوده‌وڵه‌تی (سابیس) بۆ نه‌وه‌ی شه‌هیدان دابین ده‌كرێت له‌كه‌لار مۆڵێكی هاوچه‌رخ له‌سه‌ر مواسه‌فاتی ماجدی مۆڵ دروست ده‌كریت
خولێكی 10 رۆژه‌ له‌ بواری گرێبه‌سته‌كان ده‌كرێته‌وه‌ ‌
6 / 3 / 2018

وه‌زاره‌تی پلاندانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان، خولێكی تایبه‌ت به‌ گرێبه‌سته‌كان بۆ فه‌رمانبه‌رانی بواری یاسایی و ئه‌ندازیاران و ژمێریاران له‌ دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كاته‌وه‌.

خوله‌كه‌ له‌ ژێر ناوی (بنیاتنانی توانای كه‌رتی گشتی بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ ستاندارده‌كانی كه‌مگری له‌ سیستمی نوێی گرێبه‌سته‌ گشتییه‌كان) له‌لایه‌ن راهێنه‌رانی وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌وترێته‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ ده‌ستپێكی خوله‌كه‌، یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ كاروباری هونه‌ری ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ رۆڵێكی باشی ده‌بێت له‌ گه‌شه‌پێدانی توانای كارمه‌ندانی حكومه‌ت له‌ بواری گرێبه‌سته‌كان و هیواش ده‌خوازین به‌شداربوان سود له‌ خوله‌كه‌ ببینن، جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌شه‌وه‌ سوپاسی وه‌زاره‌تی پلاندانان و راهێنه‌رانی خوله‌كه‌ بكه‌ین چونكه‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ خۆی له‌ خۆیدا گرنگیدانه‌ به‌ گه‌رمیان.

ووتیشی، ئێمه‌ له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ك هه‌میشه‌ هاوكار ده‌بێن بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ر خوڵێك كه‌ په‌ره‌ به‌ توانای فه‌رمانبه‌ران بدات ئه‌وه‌ش له‌ پێناو باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی حكومه‌ت له‌ سنوره‌كه‌.

‌ 555 جار خوێندراوه‌ته‌وه
كۆمێنتت بنوسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌

*ناو:
 
*ئیمه‌یل:
 
*كۆمێنت:
 


ڕاپۆرت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان
كێشه‌ و گرفته‌كانی خانه‌قین تاوتوێكرا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ كۆبویه‌وه‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
له‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌"‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure