به‌بۆنه‌ی 8ی مارسه‌وه چه‌ند چالاكییه‌ك له كه‌لار ئه‌نجامدرا
8 / 3 / 2018
به‌بۆنه‌ی (8ی مارس) رۆژی جیهانی ژنان، ئه‌مڕۆ له گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان چه‌ند چالاكییه‌كی تایبه‌ت به‌و رۆژه ئه‌نجامدرا.
له وچالاكیانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ی (8ی مارس) ئه‌نجامدران به ئاماده‌بوونی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رپرسانی حزبی و حكومی، له ناحیه‌ی رزگاری له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی رزگاری و فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیانه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مام ناشتن له پاركی ژیان ئه‌نجامدرا و تیایدا 200 نه‌مام نێژرا.
هاوكات به‌بۆنه‌ی (8ی مارس)ه‌وه له به‌رده‌م قوتابخانه‌ی له‌یلاقاسم له شاری كه‌لار، به‌ئاماده‌بوونی عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی بواری ژنان، له‌لایه‌ن گروپی (كچانی ده‌ست ره‌نگینی گه‌رمیان) پێشه‌نگایه‌كی كاری ده‌ستی كرایه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ له پاركی مه‌شخه‌ڵ له شاری كه‌لار، ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی بواری ژنان، چالاكییه‌كی هونه‌رییان ئه‌نجامدا و دواتر یاداشتێكیان ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كرد و داوایانكرد، مافه‌كانی ژنان ده‌سته‌به‌ربكرێت و حكومه‌ت هه‌وڵی جدی بدات بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان.
787 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|