وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
10 / 3 / 2018
ئه‌مڕۆ (10ی ئازاری 2018) به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه و به‌سه‌ر كرده‌نه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پروژه و دانانی به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تر وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد.
له‌ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه‌یدا، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ پرۆژه‌ی رێگای سه‌نگاو-سه‌رقه‌ڵای كرده‌وه كه‌ڕێگایه‌كی ستراتیژی و گرنگه بۆ ناوچه‌كه‌و به‌ڕێگای دووه‌می به‌ستنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی گه‌رمیان به سلێمانی و هه‌ولێر و شاره‌كانی تر داده‌نرێت. ئه‌م پرۆژه‌یه چه‌ندین گوند و ناحیه پێكه‌وه ده‌به‌ستێت و درێژییه‌كه‌ی 80 كیلۆمه‌تره، به چوار قۆناغ له‌سه‌ر بوودجه‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێبوون و بودجه‌ی بوژانه‌وه، به‌بڕی نزیكه‌ی 51 ملیار دینار جێبه‌جێ كراوه.
دواتر وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه، پرۆژه‌ی فراوانكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی سایدی كۆنی ڕێگای كه‌لار _ ڕزگاری به‌سه‌ركرده‌وه، كه‌نزیكه‌ی هه‌شت كیلۆمه‌تره‌و له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان به بڕی 11 ملیار و 493 ملیۆن و 882 هه‌زار دینار چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له ئێستادا نزیكه‌ی 80% كاره‌كانی ته‌واو بووه.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه سه‌ردانی دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد‌و له دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و جێگری سه‌رپه‌رشتیار و قایمقامی قه‌زای كه‌لار، ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانه‌گه‌كانی سنوره‌كه، باس له گرنگی ئه‌و پرۆژانه بۆ سنوره‌كه كرا كه رۆڵی گه‌وره‌یان ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی بواری رێگاوبان له سنوره‌كه.
پاشان وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌یاوه‌ری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و خانه‌واده‌ی شه‌هید لیوا حسین مه‌نصور، پردی شه‌هید لیوا حسین مه‌نصور، نوێی گرده‌گۆزینه‌وه‌ی كرده‌وه و په‌رده له‌سه‌ر وێنه‌ی شه‌هید حسێن مه‌نسور له‌سه‌ر پرده‌كه لادرا و ناونرا پردی (شه‌هید لیوا حسین مه‌نسور).
پردی (شه‌هید لیوا حسین مه‌نصور) یه‌كیكه له پرۆژه گرنگ و ستراتیژی یه‌كانی ناوچه‌كه‌و به‌درێژی (1.08) كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر بوودجه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی گه‌رمیان به بڕی نزیكه‌ی حه‌وت ملیار و 959 و 731 هه‌زار دینار جێبه‌جێكراوه، پرده‌كه به گه‌وره‌ترین و درێژترین پردی ناوچه‌كه داده‌نرێت و شاری خانه‌قین و مه‌رزی نێوده‌وله‌تی په‌روێژخان ده‌به‌ستێت به‌كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه، هاوكات ئه‌م پرده ده‌بیته سایدی دووه‌م بۆ پرده‌كه‌ی پێشووتر و ئه‌و لۆده زۆره‌ی له‌سه‌ر پرده كۆنه‌كه هه‌بوو كه‌میده‌كاته‌وه.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، دانانی به‌ردی بناغه‌ی ڕێگای نێوان كه‌لار و گونده‌كانی (سه‌یدخه‌لیل گڵاڵی یه‌كان، سه‌یدخه‌لیل خه‌لیفه، سه‌ید خه‌لیل فه‌قێ مسته‌فا) وێستگه‌یه‌كی تری سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی جكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو.
به‌شێك له‌دانیشتوانی ئه‌و گوندانه هاتبوونه شوێنی ده‌ستپێكردنی پروژه‌كه و ده‌ست خوشییان له حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان كرد بو ئه‌نجامدانی ئه‌م پروژه گرنگه و داوایانكرد كاره‌كانی ئه‌م پروژه‌یه به‌باشی و له كاتی خۆیدا ته‌واو بكرێت، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنیش، به‌ڵێنی پێدان ئه مپروژه‌یه ببێته ده‌ستپێك و سه‌ره‌تای خزمه‌تی زیاتری گونده‌كانی ئه‌م سنووره و هه‌رچیش له‌توانایدا بێت بو ئه‌و مه‌به‌سته بیكات.
ئه‌م ڕێگایه به‌درێژی زیاتر له 17 كیلومه‌تره‌وه به‌گوژمه‌ی زیاتر له یه‌ك ملیار و 426 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بوودجه‌ی بوژاندنه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت. دانانی به‌ردی بناغه‌ی قۆناغی دووه‌می پروژه‌ی جووت سایدكردنی ڕێگای كه‌لار _ ده‌ربه‌ندیخان له‌لایه‌ن وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه، یه‌كێكی تربوو له پروژه‌كانی حكومه‌ت له‌ناوچه‌كه‌دا و به‌درێژی 40 كیلۆمه‌تر، له‌سه‌ر بوودجه‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن به بڕی 143 ملیار و 750 ملیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت.
قۆناغی یه‌كه‌می دوسایدكردنی رێگای (كه‌لار_ده‌ربه‌ندیخان) له ئێستادا 98%ی كاره‌كانه ته‌واو بووه كه ده‌كاته 24 كیلۆمه‌تر، له كه‌لار ده‌ستپێده‌كات تا گوندی سه‌ید مه‌حمود له ناحیه‌ی پێباز، پرۆژه‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ی بوژانه‌وه چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له قۆناغی دووه‌مدا ڕێگاكه له گوندی سه‌ید مه‌حمووده‌وه تا ده‌ربه‌ندیخان ده‌كرێته جووت ساید.
كۆی گشتی ئه‌و پرۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجامدراون و له‌بواری جێبه‌جێكردندان، نزیكه‌ی 250 ملیار دیناری تێچووه‌و سه‌رجه‌می تێچووه‌كه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابینیكردووه.
كردنه‌وه و دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م پرۆژانه له كاتێكدایه، ساڵی پار له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ گه‌رمیان، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی به‌شێك له‌و پرۆژانه و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی دیكه كه قه‌یرانی دارایی ڕایگرتبوون درایه ئیداره‌ی گه‌رمیان.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی جكومه‌تی هه‌رێم، نزیكه‌ی ٢٦٠ ملیار دیناری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانكرد، تا ئێستا زیاتر له ١٠٠ ملیار دینار له‌و پاره‌یه بۆ پرۆژه‌كان خه‌رج كراوه
880 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|