به‌یاننامه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ هاوخه‌می عفرین
18 / 3 / 2018
به‌یاننامه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ هاوخه‌می عفرین
هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست...
ئه‌وه نزیكه‌ی دوو مانگه سوپای داگیركه‌ری توركیا و میلشیاكانی به‌بێ هیچ بیانویه‌ك و ته‌نها به ئامانجی له‌ناوبردنی گه‌لی كورد له رۆژاوای كوردستان، به به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ووڵاتانی زلهێز و هه‌موو ناوه‌نده ئاینی و ئاشتیپارێزه‌كانه‌وه گه‌مارۆی كانتۆنی عفرینیان داوه و، هه‌موو چه‌كێكی پێشكه‌وتوویان به‌كارهێناوه بۆ خاپوركردنی شاری عفرین و ده‌وروبه‌ری، له ئه‌نجامدا هه‌زاران هاوڵاتی بێ‌تاوان له ژن و منداڵ و شه‌رڤان شه‌هیدكران، ماڵی كوردان روخا و ده‌یان هه‌زار له‌خه‌ڵكه‌كه‌ی له عفرینی ئارامترین ناوچه‌ی سوریاوه ئاواره و ده‌ربه‌رده‌ری ناوچه‌كانی تر بوون.
به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه خوشك و برا شه‌ڕڤانه‌كانمان به ووره‌ی پۆڵایین و له‌شه‌ڕی نابه‌رامبه‌ردا به سه‌رسه‌ختی توانیان به‌ر به یه‌كێك له سوپا تۆكمه و پڕچه‌كه‌كانی جیهان و چه‌ندین گروپی میلیشیا بگرن و عفرین بپارێزن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مجارش وه‌ك هه‌موو جاره‌كانی تر كه گه‌لی كورد كۆمه‌ڵكوژ كراوه، جیهان چاوی له ئاست ئه‌م زوڵمه‌ی توركیا داخست، تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای توركیا و میلیشیاكانی چونه ناو عفرینه‌وه، دیاره ئه‌م زوڵمه به نسبه‌ت هه‌ر تاكێكی كورده‌وه جێگه‌ی داخ و په‌ژاره و خه‌مێكی گه‌وره‌یه.
ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان وێڕای ئه‌وه‌ی پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی عفرین ده‌كه‌ین و سه‌ری رێز و وه‌فا بۆ شه‌هیده‌كان داده‌نوێنین، به‌وپه‌ڕی دڵته‌نگی و خه‌م و په‌ژاره‌مانه‌وه، سێ رۆژ ماته‌مینی له سنوری ئیداره‌كه‌مان راده‌گه‌یه‌نین، لێره‌وه دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه به بۆنه‌ی ئه‌و روداوه ناخۆشانه‌وه كه له رۆژاوای كوردستان به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هات، ئیداره‌ی گه‌رمیان هیچ چالاكی و بۆنه و ئاهه‌نگێك بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز ئه‌نجام نادات، جگه له‌وه‌ی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ به نه‌ورۆزی به‌رخۆدان و به‌رگری ده‌ناسێنێت.
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان 18/3/2018
1735 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|