لیژنەیەکی حکومەتی عێراق سەردانی دەروازەی پشتە دەکات
28 / 3 / 2018
ئەمڕۆ (٢٨ی ئازاری ٢٠١٨)بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و عەمید سالار نوێنەری حکومەتی ھەرێم و بەڕێوەبەری گومرکی گەرمیان، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سنورەکە، لیژنەیەکی حکومەتی عێراق بەمەبەستی ئاگاداربوون لە کاروباری مەرزی پشتە و ھەڵسەنگاندنی مەرزەکە، سەردانی بنکەی گومرکی سەرتەکی کرد و کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا.
لە کۆبەنەوەکەدا، لیژنەکە کە نوێنەری ١١ وەزارەتی پەیوەندیداری حکومەتی عێراق بوو، ئەوەی خستەڕوو، ئەمڕۆ بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان سەردانی مەرزەکەیان کردووە، بەمەبستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کاروبارەکانی و ھەڵسەنگاندنی کارەکانی.
لیژنەکە ئەوەشی خستەڕوو، لەم سەردانەی ئەمڕۆیاندا پاش لەنزیکەوە بینی کاروباری فەرمانگەکانی مەرزەکە راپۆرتێکی تێر و تەسەل ئامادە دەکەن و دەیگەیەنن بە حکومەتی عێراق ئەوەش بە ئامانجی رێکخستنەوەی کارەکانی بەپێی رێنماییەکان و ھاوشێوەی مەرزەکانی دیکە.
لای خۆشیەوە، عەبدوڵا ئەنوەر جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ئاماژەی بەوەدا، ئیدارە لەماوەی ساڵانی رابردوودا ھاوکارێکی باش بووە بۆ فەمانگەکانی مەرزی پشتە، راشیگەیاند، ئیدارەی گەرمیان ئامادەیە ھاوکاری و ھەماھەنگی تەواو بکات بەمەبەستی رێکخستنی کارەکانی مەرزی پشتە و گەشەپێدانی.
716 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|