نرخ و قیستی پرۆژه‌ی مامۆستایان دیاریده‌كرێت
10 / 4 / 2018
ئه‌مڕۆ (10ی نیسانی 2018) سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی مامۆستایان، نوێنه‌ری مامۆتسایان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له گه‌ڵیان كۆبوه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه، نوێنه‌ری مامۆستایان داوایانكرد، ئیداره‌ی گه‌رمیان كاربكات بۆ ئه‌وه‌ی پرژه‌ی مامۆستایان هه‌رچی زووه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه به‌جۆرێك له نرخ و قیست و كوالێتی ره‌چاوی بژێوه‌ی مامۆستایان بكرێت.
نوێنه‌ری مامۆستایان ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، ماوه‌یه‌كی زۆره فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان ده‌رچووه به‌ڵام نه‌چۆته بواری جێبه‌ێكردنه‌وه، له‌و روه‌وه داوایانكرد، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بێت و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پرۆژه‌كه جێبه‌جێبكرێ.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان له ماوه‌ی رابردوودا له‌هه‌موو پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان پارێزه‌ری مافه‌كانی هاوڵاتیان بوین و به وردی چاودێری پرۆژه‌كانمان كردوو، ته‌نانه‌ن له‌به‌ر كه‌موكورتی و پێشێلی مافی به‌شداربووان ئیداره‌ی گه‌رمیان دوو پرۆژه‌ی سزا داوه.
ووتیشی، به‌جوهدی ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان پرۆژه‌ی مامۆستایان له ئێستادا هه‌نگاوی زۆر باشی بڕیوه و كێشه و گرفته‌كانی چاره‌سه‌ركراون و سایدپلانی ته‌واو بووه، زۆربه‌ی مامه‌ڵه‌كانی راییكراوه، هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین له كه‌مترین ماوه‌دا بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له پرۆژه‌ی مامۆستایان ئێمه پارێزه‌ری سه‌رسه‌ختی داواكانی مامۆستایان بوین و ئێستاش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین یه‌كه‌كانی پرۆژه‌كه به‌نرخێك بێت له‌گه‌ڵ بژێوی مامۆستا بگونجێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوایكرد، مامۆستایان نوێنه‌ری خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن تا له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه له‌سه‌ر نرخ و قیست و كوالێتی رێك بكه‌ون، ئێمه‌ش پشتیوانی مامۆستایان ده‌بین.
دواتر، مامۆستایان بڕیارایندا نوێنه‌ری خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن تا له كه‌مترین ماوه‌دا نرخ و قیست و كوالێتی پرۆژه‌كه دیاریبكرێت.
585 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|