سەرۆکی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری ھەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
11 / 4 / 2018
ئهمڕۆ (١١ی نیسانی 2018) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەدیوانی ئیدارە پێشوازیکرد لە مەولەوی جەبار سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێم.
سەردانەکە بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوونی کەرتی گەشتوگوزارو ژینگەی ناوچەکە ڕێکخرابوو تێیدا جەخت لەوەکرایەوە پێکەوە کاربکرێت بۆ بەرەو پێشبردنی توانا گەشتیارییەکانی سنوورەکەو کەموکورتیەکانی ناوچەگەشتیارییەکان باسی لێوەکرا.
سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێڕای بەخێرھێنانی وەفدەکە ئومێدی خواست کاربکرێت بۆخستنەسەرپێ ی ئەو کەرتەو گەشت و گوزارو ژینگەی گەرمیان زیاتر گرنگی پێبدرێت.
دواتر پێکەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیانیان کرد و بەشەجیاوازەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەسەرکردەوە پلان و بەرنامەی ڕێکخستنەوەی ناوچە گەشتیارییەکانیان شەن و کەو کرد.
341 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|