ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندانی سنوری گه‌رمیان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان پشتیوانى خۆى بۆ هونەر و هونەرمەندان دووپاتکردەوە سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشانگایه‌كی شیوه‌كاری سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كه‌لاری كرده‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كه‌ش له‌به‌رامبه‌ر پاڵپشتیاندا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێ به‌خشی لیژنەى باڵاى ئەمنى ئیدارەى گەرمیان کۆبوەوەو چەند بڕیارو ڕاسپاردەیەکى دەرکرد
ئاگادارییه‌ك له‌ لیژنه‌ی باڵای تاپۆكردنی خانووه‌ بێ تاپۆكان له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان ‌
11 / 4 / 2018


له‌ ئاگادارییه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی دراوه‌ته‌ سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان) هاتووه‌ لیژنه‌ی باڵای تاپۆكردنی خانووه‌ بێ تاپۆكان له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان، ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه‌ و له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا داوا له‌ هاوڵاتیانی سێ گه‌ڕه‌كی شاری كه‌لار ده‌كات به‌مه‌به‌ستی تاپۆكردنی خانووه‌ بێ تاپۆكانیان سه‌ردانی شاره‌وانی بكه‌ن.

 ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌:
ئاگادارییه‌ك له‌ لیژنه‌ی باڵای تاپۆكردنی خانووه‌ بێ تاپۆكان له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان

له‌ پاش ده‌رچوونی فه‌رمانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێز (قوباد تاڵه‌بانی) تایبه‌ت به‌تاپۆكردنی خانووه‌ بێ تاپۆكان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی مافی هاوڵاتیان له‌سه‌ر زه‌وی ناو نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی شاره‌وانییه‌كان، ئیداره‌ی گه‌رمیان لیژنه‌یه‌كی باڵای له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێكهێنا.
وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌می كاره‌كان، لیژنه‌كه‌مان داوا له‌و هاوڵاتیانه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی (فه‌رمانبه‌ران، بنگرد، شێروانه‌) له‌ شاری كه‌لار ده‌كات، كه‌ تا ئێستا خانووه‌كانیان تاپۆ نه‌كردووه‌، له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو (15/4/2018) به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی مامه‌ڵه‌ی تاپۆی خانووه‌كانیان سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كه‌لار بكه‌ن.


لیژنه‌ی باڵای تاپۆكردنی خانووه‌ بێ تاپۆكان له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان
11/4/2018

‌ 1327 جار خوێندراوه‌ته‌وه
كۆمێنتت بنوسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌

*ناو:
 
*ئیمه‌یل:
 
*كۆمێنت:
 


ڕاپۆرت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان
كێشه‌ و گرفته‌كانی خانه‌قین تاوتوێكرا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ كۆبویه‌وه‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
له‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌"‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure